عه‌بدوڵڵا مه‌جید: متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه ببمه سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق
عه‌بدولڵا مه‌جید سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه متمانه‌ی به‌خۆی هه‌یه زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و ببێته سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق.
لەگەل نزیك بوونەوەی وادەی ھەڵبژاردەكانی فیدراسیۆنی تۆپێی عێراق ناوی ئەم بەربژێرانەش بە دیار دەكەوێت كە به نیازن خۆیان بۆ پۆستەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ھەڵبژێران كە بریارە لە كۆتاییەكانی ئەمساڵ بكرێت.
لە نێو بەربژێرە كوردەكان تاوەكو ئێستا بە فەرمی تەنیا عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی ھەولێر نیازی خۆی ئاشكرا كردووه و ده‌یه‌وێت پۆستی سه‌رۆك یان جێگیری فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بگرێته‌ده‌ست.
عه‌بدوڵڵا مه‌جید له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه متمانه‌ی زۆرینه‌ی یانه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پۆسته‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق وه‌ربگرێت، ده‌شڵێت: یانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی به‌غداش پشتگیری من ده‌كه‌ن بۆ هه‌ر پۆستێك خۆم هه‌ڵبژێرم.
ھەرچی دیارترین بەربژێرە عەرەبانەكە لە شەقامی وەرزشی عێراق بەردەوام باس ئەستێرەی پشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئەحمەد رازی دەكرێت كە چاوروان دەكرێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی فیدراسیۆنەكە ھەڵبژرێت ئەگەرچی لە پال ئەوەیش ناوی ھەریەكە لە یوونس مه‌حموودی ئەستێرەی پێشوو و عدنان دەرجالی وەزیری ئێستای وەرزش لاوان عێراق بۆ ھەمان پۆست باس دەكرێت.
ھەڵبژاردەنەكان فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و سەرجەم لقەكانی لە كاتێكدایە كە ئێستا كاروبارەكانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە ھۆی نەمانی سەرۆك و ئەندامی پێشووی لەلایان دەستەیەكی كاتی كە لەلایان فیفاوە داندراوە بەرێوە دەبردێت.