د.کەمال کەرکووکی: گەرمیان پەراوێز خراوە

"پارتی دەتوانێت خزمەتی گەرمیان بکات گەر دەنگی هاووڵاتیان بەدەستبهێنێت"

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک - گەرمیان رایگەیاند، سنووری گەرمیان بە تەواوی پەراوێزخراوە و ئەگەر پارتی دەنگی زۆر لەو سنوورە بەدەستبهێنێت ئەوا دەتوانێت خزمەتێكی باشی ناوچەكە بكات.

 د. کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک – گەرمیان، لە لێدوانێكی بۆ كوردستان24 رایگەیاند: "بودجەیەكی زۆر ھاتووەتە گەرمیان، بەڵام وەك پێویست نەتواندراوە خزمەتی خەڵكی دەڤەرەكە بكرێت".

ئەو سەرۆکەی ئەنجوومی پارتی لەکاتی پەردەلادان لەسەر تابلۆی ریفراندۆم لە گەرمیان ئامادەیی حزبەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە سنووری گەرمیان و دەوروبەری دەربڕی.

بڕیارە رۆژی 30ی ئەیلوول، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێتو بۆ ئەو مەبەستەش پارتە جیاوازەکان، پڕۆژەی خۆیان بە دەنگدەرانیان دەگەیەنن.

H.J