عه‌بادی نیازی كشانه‌وه‌ی نییه
K24 - هه‌ولێر:
هاوپەیمانێتی نەسر رایگەیاند، حەیدەر عەبادی لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پاشەکشەی نەکردووە.
ئه‌وه له كاـێكدایه ئه‌و كوتله‌یه‌ی توانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دیاری بكات توانی زۆرینه‌ی ده‌نگ كۆبكاته‌وه‌و ئێستاش ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ سائیروون عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بكه‌ن.
نەدا شاکر جەودەت، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی نەسر ده‌ڵێت: "حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە تاکە کاندیدیانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و هیچ نیازێکی بۆ پاشەکشەکردن لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نییە".
گوتەکانی پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانێتی نەسر لەکاتێکدایە، کە بەشێک لەلایەنەکان لەسەر کاندیدکردنی عادل عەبدولمەهدی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران رێککەوتوون.