ژمارەیەك تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر كران
K24 - سلێمانی
شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران، ھاوكات دەست به‌سه‌ر چەند پارچە چه‌ك و ماتۆرسكلیش داگیرا.
لە راگەیەندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وا‌مه‌كانی هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگا، توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو بێ مۆڵه‌تدا".
ئاماژە بەوەشكراوە: "له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی بنكه‌كانی پۆلیسی چوارچرا، سه‌را، ئازادی و به‌كره‌جۆدا شه‌وی رابردوو توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 13 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگیرێت و شۆفێره‌كانیان رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاندووە: "هاوكات توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر دوو چه‌كدا بگیرێت له جۆره‌كانی كڵاشینكۆف و ده‌مانچه و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستگیركران و رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه".
بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی: "هه‌ر له‌و هه‌ڵمه‌ته هاوبه‌شه‌دا توانرا دوو تۆمه‌تبار به فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 452 ده‌ستگیربكرێن".
ھ.م