گرێی به‌ختی هه‌شت وه‌زیره‌كه‌ ناكرێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانیان نادات

K24 - هه‌ولێر:

نزیكەی دوو مانگ بەسەر پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق تێدەپەڕێت، لە چوار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشدا نەتوانراوە دەنگ لەسەر 8 پۆستی بەتاڵی وەزارەتەكان بدرێت.

ئەمڕۆش محەمەد سەلمان، گوتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "دەنگدان لەسەر ناوی ھەشت وەزیره‌كه‌ی حكومەت لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆدانیە".

ئەمڕۆش جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و دەنگدان لەسەر ناوی 8 وەزیرەكەی حكومەتیش لە بەرنامەی كاردانیە.

محەمەد سەلمان گوتەبێژی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "دەنگدان لەسەر ناوی وەزیرەكان ھەشت لە بەرنامەی كاردا نیە، تا ئێستاش عادل عەبدولمەھدی وادەیەكی بۆ ئامادەبوونی لە پەرلەمان دیاری نەكردووە".

هۆكاری شكستھێنانی دەنگدان لەسەر ناوی وه‌زیره‌كانیش بۆ ناكۆكی نێوان كوتلە سیاسییەكان، بەتایبەت هاوپه‌یمانی بونیاتنان و هاوپه‌یمانی چاكسازی و بونیادنان دەگەڕێتەوە، گرفتی سەرەکییش لە بەردەم تەواوکردنی حکومەتی عیراق، ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرییە، لە ھەمان كاتدا یەكێتیش سوورە لەسەر وەرگرتنی وەزارەتی داد، بەڵام پێنج وەزارەت کێشەیان لەسەر نییە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، عەبدولمەھدی، تەواوی پۆستە بەتاڵەكانی بە وەكالەت لەلایەن وەزیرەكانی دیكەوە پڕكردووەتەوە و ھەر خۆیشی ھەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ بەڕێوەدەبات، ئەمەش بەڵگەی ئەوەیە لەوانەیە بەمزوانە نەچێتە پەرلەمان بۆ پێشكەشكردنی ناوی 8 وەزیرەكە.

نزیكەی دوو مانگ بەسەر پێكھێنانی حكومەتی نوێی عێراق تێدەپەڕێت، لە چوار دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیشدا نەتوانراوە دەنگ لەسەر 8 پۆستی بەتاڵی وەزارەتەكان بدرێت.

ئاماده‌كرن: فارووق محه‌مه‌د