چیرۆكه‌كانی "دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی" به‌رد ده‌كه‌ن به ئاو
K24 - هه‌ولێر:
چاوه‌كانی داخستووه‌و گوێ له‌و په‌یامه ده‌نگییه ده‌گرێت كه ئه‌بو ئیبراهیمی ته‌مه‌ن 48 ساڵانی برا گه‌وره‌ی بۆی ناردووه، ده‌ڵێت خه‌مت نه‌بێت هێشتا نه‌مردووین و بۆ نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان ماوینه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ناسه‌ی ته‌نگ بووه‌و ده‌گری. هه‌ر چه‌نده تا پێش شه‌وی 21/2/2018 هیچ كاتێك براكه‌ی نه‌بینیوه بگری. به‌ڵام بینینی جه‌سته‌ی 250 كه‌سی كوژراو ته‌نها له رۆژێكدا كه به‌هۆی بۆمبا‌باران و بۆردوومانه‌كانی سوپاكه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه پارچه پارچه بوون. دیمه‌نێكی ھێنده سامناكه بۆ ئه‌بو ئیبراهیم كه خۆیشی به "رێككه‌وت" رزگاری بووه. به‌رد ده‌كات به ئاو.
به ده‌نگێكی ناخهه‌ژێنه‌وه ئه‌بو ئیبراهیم ده‌ڵێت: "20 فڕۆكه له ئاسمانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌سوڕێنه‌وه و له هه‌موو شوینێكدا به‌رمیلی ته‌قینه‌وه به‌سه‌ر سه‌رماندا ده‌بارێنن"، ئه‌و وشانه‌یش كه ئه‌مجه‌دی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه ئێستا له سوید ده‌ژی له براكه‌یه‌وه گوێی لێ‌بوو، ترسیكی وه‌های بۆ درووستكردووه و هه‌ستێكی وای پێداوه، پێیوایه ئه‌وه دوایین جاره گوێی له ده‌نگی برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌و ئێستا نا كه‌مێكی دیكه، به‌رمیلێكی دیكه ئه‌بو ئیبراهیمیش له‌م جیهانه‌دا ده‌بات.
ئه‌مجه‌د ماوه‌ی 5 ساڵه برا گه‌وره‌كه‌ی نه‌بینیووه، ئیستا هه‌وڵده‌دات رووخساری بهێنێته‌وه پێش چاوی خۆی، ئه‌و ساڵی 2013 كاتێك غوته‌ی رۆژهه‌ڵات گه‌مارۆدرا كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له دیمه‌شقی پایته‌خته‌وه دووره، تا ئێستا ئه‌بو ئیبراهیمی نه‌بینیوه.
جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان دیمه‌شق و غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، گه‌مارۆ پێش بۆمبه‌كان غوته‌یان وێرانكردووه، ته‌نانه‌ت له مانگی یه‌نایه‌ری رابردوودا، نرخی خۆراكه بنه‌ڕه‌تییه‌كان780% نرخیان له چاو ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی سوپا و میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌سه‌د زیادیكردووه كه چه‌ند كیلۆمه‌تریك له‌یه‌كترییه‌وه دوورن.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ و كه‌می خۆراك 400 هه‌زار كه‌سی له‌و ناوچه‌یه ناچار كردووه په‌نا بۆ گژوگیا ببه‌ن و بیكوڵێنن و خواردنی لی درووستبكه‌ن. ئه‌بو ئیبراهیمیش یه‌كێكه له‌وان و به گاڵته‌وه به براكه‌ی ده‌ڵێت، به‌شێوازێك ئه‌و گژوگیایانه ئاماده ده‌كه‌م زۆر تایبه‌تن، به‌ڵام ئه‌وه نهێنی پیشه‌یه و پێت ناڵێم.
له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكی ئه‌و رووبه‌ره بچووكه 110 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات قسه بكه‌یت، به قورگێكی پڕ گریانه‌وه باسی بارودۆخی خۆیان ده‌كه‌ن و ناچارت ده‌كه‌ن تۆیش له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بگریت، به‌ڵام تۆیش و ئه‌وانیش ژیر ده‌بنه‌وه‌و ماندوو ده‌بن و خه‌و ده‌تانباته‌وه، كه‌چی ده‌نگی بۆمب و تۆپه‌كان بۆ ساتێك خامۆش نابن.
زانیاری جیا جیا له‌سه‌ر ره‌وشه‌كه ده‌خرێنه روو، ده‌ڵێن له‌وێ یان "مردن" هه‌یه یان "ترس له مردن" و شـتێكی دیكه به‌ناوی ژیان نه‌ماوه. یه‌كێك له‌وانه وێنه‌گرێكی گه‌نجه به‌ناوی "به‌سام خه‌یبه" كه ته‌مه‌نی 32 ساڵانه و وێنه‌كانی ئه‌وێ ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر رووبه‌ڕی رۆژنامه‌كانی جیهان.
ئه‌و وێنه‌گره ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ چركاندنی هه‌ر وێنه‌یه‌كدا ده‌مرم، خۆم له شوێنی هه‌ر باوكێكی دیكه ده‌بینمه‌وه كه منداڵه‌كه‌ی به به‌ر چاوییه‌وه ده‌مرێ، منیش وه‌ك ئه‌وان ده‌گریم و ده‌ناڵێنم و ده‌سووتێم، به‌خۆم ده‌ڵێم منداڵه‌كه‌ی من كه ناوی حه‌مزه‌یه چانسی هه‌یه و هێشتا ده‌ژی ئه‌وه حاڵمه ئه‌ی ئه‌گه‌ر له شوێنی ئه‌وانبم ده‌بێت چۆنبم؟".
به‌پێچه‌وانه‌ی زۆر كه‌سه‌وه به‌سام خه‌یبه به‌ربه‌سته‌كانی بڕیوه‌و چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی وه‌رگرتووه، ئه‌و ده‌چێته سه‌ر شه‌قامه‌كان وێنه‌ی ئه‌و رووداوانه ده‌گرێت كه رووده‌ده‌ن، لای ئه‌و هه‌موو كه‌سێك شایسته‌ی ئه‌وه‌یه وێنه‌ی بگرێت و بیكاته به‌ڵگه و رێزی لێبگیریت و هه‌موو جیهان بۆ مردنی بگری".
به‌سام منداڵه دوو ساڵانه‌كه‌ی و هاوژینه‌كه‌ی ده‌باته په‌ناگه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له بۆردوومان و بۆمبا‌باران بیانپاریزێت و ماڵئاواییان لێ ده‌كات و كامێراكه‌ی ده‌كاته شانی و ده‌ڕوات به‌دوای دیمه‌نه كاره‌ساتبار و تراژیدییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت، وێنه‌یه‌ك ده‌گرێت و دڵی خورپه‌یه‌ك ده‌كات بۆ په‌پووله‌كه‌ی خۆی كه به باوكی گوتووه "نامه‌وێت بمرم!".
له ژێر زه‌مینێكی دیكه‌دا كه زۆر دووره له‌و حه‌شارگه‌یه‌ی خه‌یبه گه‌وهه‌ره بچووكه‌ی خۆی تێدا جێهێشتووه، ئه‌بو قوسه‌ی دانیشتووه‌و ته‌ماشای مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی ده‌كات، ئه‌و نامه‌یه ده‌نووسێت كه زۆر كه‌سی دیكه له واتسئا‌په‌وه نوسیوویانه و باسی دوو منداڵه‌كه‌ی كردووه‌و ترساوه له‌سه‌ر حیسابی یه‌كێكیان سته‌م له‌وی دیكه‌یان بكات.
ئه‌و دوو منداڵه به هه‌ر دووكیان دوو ده‌ستیان ماوه، به‌ڵام 4گوێچكه‌یان بۆ بیستنی ده‌نگی تۆپ و بۆمبه‌كان ماوه‌ته‌وه‌و به‌و حاڵه‌یشه‌وه ناتوانن بخه‌ون. ئه‌و له‌و ژێر زه‌مینه‌دا هێشتا پرسیاره‌كانی مایای بیره كه منداڵتر بوو ده‌یگووت: "بۆچی بۆردوومانمان ده‌كه‌ن؟ خوا ئێمه‌ی خۆشده‌وێت و ئه‌وانی خۆشناوێت، ئه‌ی وانییه؟!".
ئایینده بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌مارۆدراوه نادیاره، له كاتێكدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 21/2/2018 داوای به په‌له راگرتنی شه‌ڕ و بۆردوومانی له غوته كرد و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش به "دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی" باسی ره‌وشه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام ئه‌و لێدوانه نێوده‌وڵه‌تیانه هیچ هیوایه‌ك به دانیشتوانی ناوچه‌كه نابه‌خشێت.
نه‌ك ته‌نها گه‌مارۆدراوه‌كان، ته‌نانه‌ت سوورییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌و جووڵه نێوده‌وڵه‌تیانه خۆشحاڵ نیین، یه‌كێك له‌وان ئه‌حمه‌د وه‌رده‌یه كه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ژی و ده‌ڵێت: "باوه‌ڕم به هیچ قسه‌یه‌ك نه‌ماوه جگه له‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك بۆ رێنوێنی گه‌مارۆدراوه‌كان درووست بكه‌م و بڵێم چۆن خۆیان له بۆمبا‌باران و تۆپه‌كان بپارێزن".
له‌و ڤیدیۆیه‌دا كه ماوه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو خوله‌كه، ئه‌حمه‌د و هاوژینه‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌ون و ئامۆژگاری له‌باره‌ی چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بۆردوومانی توند بكه‌ن و ده‌رفه‌تی رزگاربوون بدۆزنه‌وه كه هیوادارن به نسیبی زۆرترین كه‌سی ئه‌و خه‌ڵكه گه‌مارۆدراوه ببێت".
پێیان ده‌ڵێت: "له ژیاندا بمێننه‌وه خۆشه‌ویسته‌كانم".
سه‌رچاوه: هاف پۆست