بۆ پشتيوانى له هه‌سه‌ده "هێزه ميلييه‌كان"ـى سه‌ر به ئه‌سه‌د ده‌چنه عه‌فرين
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (سانا)ى ره‌سمى سووريا بڵاويكرده‌وه، له داهاتوويه‌كى نزيكدا، چه‌كدارانى "هێزه ميلييه‌كان" ده‌گه‌نه عه‌فرين، بۆ پشتيوانيكردنى "خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكه‌كه‌ى"، له به‌رامبه‌ر ئۆپراسيۆنى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه.
ئاژانسه ره‌سمييه‌كه‌ى سووريا، هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى واده‌ى گه‌يشتنى ئه‌و هێزانه، بۆ عه‌فرين ئاشكرا نه‌كردووه.
چوونى چه‌كدارانى سه‌ر به "هێزه ميلييه‌كان" بۆ عه‌فرين، دواى ئه‌وه دێت، هه‌ريه‌ك له حكومه‌تى سووريا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)، گه‌يشتنه رێككه‌وتن، بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى سوپاى سووريا، له چه‌ند خاڵێكى سنوورى نێوان سووريا و توركيا.
له به‌رامبه‌ردا، فه‌رمانده‌ى ميليشياى "سوپاى پێشه‌نگان"، سه‌ر به فيرقه‌ى پێنجه‌مى "سوپاى سوورياى ئازاد"، عه‌قيد موعته‌ز رسلان، به سايتى "ئه‌لمودن"ى راگه‌ياند، "چه‌كداره‌كانيان به‌ره‌نگارى سوپاى سووريا و ميليشياكانى ده‌بنه‌وه".
گوتيشى: "به‌رده‌وام ده‌بين له شه‌ڕى حكومه‌تى سووريا و هه‌سه‌ده. پێشڕه‌وييه‌كانمان به‌ره‌و عه‌فرين به‌رده‌وامن. له قۆناغى ئێستادا، ده‌مانه‌وێت سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى عه‌فرين، كۆنترۆڵ بكه‌ين".
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (رۆيته‌رز) بڵاويكرده‌وه، "سوپاى سووريا و ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، رێككه‌وتوون له باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا بۆ عه‌فرين".
له‌و باره‌يه‌وه، به‌دران چيا، راوێژكارى ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، له (باكوورى سووريا) به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌ياند، "له ماوه‌ى دوو رۆژى داهاتوودا، سوپاى سووريا له هه‌ندێك خاڵى سنوورى عه‌فرين، بڵاوه‌يان پێده‌كرێت".
گه‌ڕانه‌وه‌ى سوپاى سووريا، دواى ئه‌وه دێت له 2013ه‌وه ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له عه‌فرين راگه‌يه‌ندراوه. سوپاى سووريا له‌و ناوچه‌يه پاشه‌كشێى كردووه.
له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى رابردوودا، سوپاى توركيا، هێرشى بۆ سه‌ر عه‌فرين ده‌ستپێكردووه. له شه‌شه‌م رۆژى هێرشه‌كانى سوپاى توركيادا، ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين، داوايان له حكومه‌تى سووريا كرد، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه سنوورييه‌كان، به‌رپرسيارێتى به‌رگريكردن له سه‌روه‌رى خاكى سووريا و عه‌فرين له ئه‌ستۆ بگرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، دانووستانى چڕ له نێوان ئيداره‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى عه‌فرين و حكومه‌تى سووريا ده‌ستيپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كه، به‌رهه‌ڵستى له‌شكركێشى سوپاى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه بكات.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان دوێنێ هه‌ردوولا له رووى سه‌ربازييه‌وه گه‌يشتوونه‌ته رێككه‌وتن. بڕياريشه له باره‌ى پرسه ئيدارى و سياسييه‌كانه‌وه دانووستانى نێوان هه‌ردوولا، درێژه‌يان هه‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسى ئه‌نه‌فه‌ى نزيك له په‌يه‌ده بڵاويكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رێزان گلۆ، ھاوسەرۆكی دەستەی بەرگری كانتۆنی جزیره، بە كوردستان24 ی راگەیاند، "تا ئێستا ھیچ رێككەوتنێكیان لەگەڵ حكومەتی سووریا نییە. بە ھیچ شێوەیەكیش عەفرین رادەستی حكومەت ناكەن". له هه‌مان كاتيشدا گوتى: "پێویستە حكومەت دژی ھێرشەكانی توركیا لەسەر عەفرین بێته ده‌نگ".
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا، له هه‌مبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، "ئێمه كێشه‌مان نييه، ئه‌گه‌ر سوپاى سووريا بگه‌ڕێته‌وه عه‌فرين؛ بۆ ئه‌وه‌ى له يه‌په‌گه پاكى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ پاراستنى ئه‌و رێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وا؛ هيچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ر به سه‌ربازانى تورك بگرێت".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، ئه‌لمودن، ئه‌نه‌فه، بى بى سى (عه‌ره‌بى)
ئ.ر