تیمی یاسایی دۆناڵد ترەمپ دواین هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن

لە دوای بردنەوەی ویلایەتێکی دیکە لە لایەن جۆ بایدن

K24- هەولێر:

تیمی یاسایی دۆناڵد ترەمپ، لە دوای بردنەوەی ویلایەتی مەشیگن لە لایەن جۆ بایندەوە بڵاویانکردەوە، ئەوان بەردەوام دەبن لە رێگای یاسایی خۆیان تاوەکو ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بگۆڕن.

جێنا ئیلیس، راوێژکاریی یاسای دۆناڵد ترەمپ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئێمە بەردەوام دەبین لە جەنگ دژی ساختەکاریی، ئەمەریکییەکان دڵنیا دەکەینەوە، ئەنجامی کۆتایی یاسایی و یەکسان دەبێت.

کەمێک پێش ئێستا، بۆردی نوێنەرانی ویلایەتی مەشیگن، سەرکەوتنی جۆ بایدنیان بەسەر ترەمپدا راگەیاند.

تیمەکەی و دۆناڵد ترەمپیش پێیان وایە، بایدن بە ساختەرکاریی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی بردووەتەوە و دەڵێن کار بۆ راستکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

Reuters