سه‌رۆك بارزانی: سلێمانی قه‌بووڵ ناكات، نه مه‌حكووم و نه سوخره‌كێشی كه‌سبێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له نێو ده‌یان هه‌زار ئاماده‌بووی سه‌ربه‌خۆییخوازی سلێمانی، رایگه‌یاند، هیچ شانازییه‌ك له‌وه گه‌وره‌تر نییه له‌و شاره خۆشه‌ویسته، به‌یكه‌وه خۆمان بۆ ئه‌وه ئاماده بكه‌ین بڵێین به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
بارزانی دووپاتیكرده‌وه، سلێمانی هه‌میشه پێشه‌نگه له خه‌بات و تێكۆشان و رایگه‌یاند، گه‌نجانی سلێمانی ته‌حه‌دای سدیق مسته‌فایان كرد و مه‌رگیان هه‌ڵبژارد له بری ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی بكه‌ن.
راشیگه‌یاند، سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی كوردایه‌تییه و له ساڵی 1943، بارزانی له سلێمانییه‌وه گه‌ڕایه‌وه ناوچه‌ی بارزان، به هاوكاری و پشتیوانی شێخ مه‌حموودی حه‌فید.
گوتیشی، دڵنیام ئێوه له 25ی له به‌ڵێ پێشه‌نگ ده‌بێت و سلێمانی قه‌بووڵ ناكات، نه مه‌حكووم و نه سوخركێشی كه‌سبێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان باسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانه.
دووپاتیشی كرده‌وه، بڕیاری ریفراندۆم هی كه‌سێك و حزبێك نییه، به‌ڵكو هه‌ڵكی كوردستانه.
بارزانی روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراق، پابه‌ند بوون به ده‌ستوور ده‌سته‌به‌ری "اتحادها الحر" ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، حكوومه‌تی به‌غدا پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بوو ده‌ستووره‌كه‌یان پێشێلكرد، بۆیه گه‌لی كوردستان ناچار بوو، بڕیاری دیكه بدات، بڕیار بوو له عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدرالی مه‌ده‌نی درووست بكرێت، به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌تێكی دینی و تایه‌فی هه‌یه له عێراق، كه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه رێكنه‌كه‌وتووین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك ده‌یانگوت، ریفراندۆم بڕیاری حزب و دوو حزبه، هی كوردستان نییه و باسیان له‌وه كرد، ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نها بۆ گوشاری سیاسییه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره زۆر له‌مێژه له‌گه‌ڵ وڵاتان باس ده‌كرێت و پرۆسه‌كه جددیه، ساڵی رابردووش به شاندێكی گه‌وره سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گوتمان له شه‌راكه‌ت شكستمان هێنا و با ببینه دوو دراوسێی باش.
هه‌ندێك له‌وان هه‌ڵوێستییان نه‌رم بوو، هه‌ندێكیشیان تووشی وه‌هم بوون و وایانزانی كوردستان یه‌كڕیز نییه، به‌ڵام نه‌یانزانی هه‌موو جه‌ماوه‌ری كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌كڕیزن.
گوتیشی، ئێستا ئێمه هه‌موومان یه‌ك حزبین و له چوارچێوه‌ی حزبی كوردستانین بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئێستاش بۆ هه‌مووان دیاره كه ده‌بینن یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌یه و په‌رله‌مان كاراكراوه‌ته‌وه و بۆ هه‌مووان روون بووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، ئێستا به‌غدا ده‌بێنێت هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی توندتر بووه، ئه‌وانیش كه‌وتوونه‌ته خۆ و وایانلێهاتووه هه‌ندێك پێشنیاز ره‌ت بكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم ئامرازێك بۆ ئامانجێكی پیرۆز، كه سه‌ربه‌خۆییه، هه‌میشه ئه‌نجوومه‌نی باڵای ریفراندۆم، باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر به‌دیلێكی باشتر هه‌بێت له ریفراندۆم، گه‌لی كوردستان قه‌بووڵی ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و به‌دیله نه‌هاتووه‌ته ده‌ست.
سه‌رۆك بارزانی، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ریفراندۆم هه‌نگاوێكی ئاسایی و یاساییه و تاوان نییه، گه‌لێكی غه‌درلێكراو، دوای 100 ساڵ زوڵم و سته‌م كه لێی كراوه، داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات.
ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه، ئێمه پێمان وایه، ریفراندۆم كۆتایی نییه و ئه‌و بڕیاره‌ش كۆتایی به هه‌موو شتێك نایه‌نێت، به‌ڵكو ده‌بێت رێگه‌ی بدرێت میلله‌تی كورد ته‌عبیر له رای خۆی بكات.
بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گفتوۆگش كرده‌وه رایگه‌یاند، ده‌توانین له ماوه‌ی كه‌متر له دوو ساڵ گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ین و دوای 100 ساڵ، جیا بینه‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، قه‌بووڵ نه‌كردنی راپرسی، مانای قووڵی هه‌یه و واتای ئینكاركردنی مافی گه‌لێكه، ئێمه ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه، گه‌لی كوردستان ئه‌نفال نه‌كرێت، كیمیاییباران نه‌كرێت، هه‌ڵه‌بجه شه‌هید نه‌كرێ، هه‌رگیز نابێت ئه‌و دیمه‌نانه له بیربكه‌ین، دایك به‌سه‌ر منداڵه ساواكه‌یدا كه‌وتووه و شه‌هیدبووه، نابێت ئه‌و دیمه‌نانه له كوردستان دووباره ببنه‌وه.
بارزانی جه‌حتی له‌وه‌ش كرده‌وه، 2003 هه‌ڵه‌مان كرد گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا، ئه‌وكات ده‌وڵه‌تی خۆمان هه‌بوو، ئه‌وكات به نیه‌تێكی پاكه‌وه گه‌ڕاینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ بنیات بنێینه‌وه، به‌ڵام ته‌نها ده‌موچاوه‌كان گۆڕان و فه‌رهه‌نگی حوكمڕانانی به‌غدا هه‌مان فه‌رهه‌نگه.
راشیگه‌یاند، خوینی لاوان و ره‌نجی ئه‌م گه‌له، سه‌ده‌ی رابردووش، بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه، شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، شێخ عه‌بدولسه‌لام، شێخ مه‌حموودی حه‌فید، قازی و بارزانی، هه‌موو خه‌باتییان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه و ئه‌وان ئه‌و رێگه‌یه‌یان نه‌خشاندووه.
بارزانی خۆزگه‌ی ئه‌وه‌شی خواست، ئێستا جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال، ته‌ندرووستی رێگه‌ی دابا، به یه‌كه‌وه ئه‌و ئه‌ركه‌مان هه‌ڵگرتبا، كه زۆر ئاسانتر و سه‌ركه‌وتووتر ده‌بوو و لێره‌وه سڵاوی بۆ ده‌نێرم و ته‌مه‌ننای شیفای ده‌كه‌م.هه‌رگیز برایه‌تی و رۆڵی گه‌وره‌ت له بیر ناكرێت، سه‌رۆك مام جه‌لال.
بارزانی راشیگه‌یاند، هه‌موومان له یه‌ك كه‌شتیداین، جیاوازی سیاسی ئاساییه بۆ ئه‌وه‌ی كامه‌مان زیاتر خزمه‌ت بكه‌ین، به‌ڵام نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له پشته‌وه خه‌نجه‌ر له پشتی یه‌ك بده‌ین.
گوتیشی، ئێستا له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به یه‌كڕی و یه‌كڵهه‌وێستی هه‌یه و كوردستان بۆ هه‌موو ئایین و نه‌ته‌وه‌كان وه‌كو یه‌كه.
بارزانی "یه‌ك دونیا سوپاسی" خه‌ڵكی سلێمانی كرد و گوتی، سوپاسی ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، هه‌میشه بیروباوه‌ڕم به كوردستان به‌هێز بووه، به‌ڵام ئه‌م بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی منتان هێنده‌ی دیكه به‌هێز كرد، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كردتان به‌و گردبوونه‌وه‌یه، په‌یامێكی به‌هێزه بۆ ناوه‌و و بۆ ده‌ره‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌رفرازی كوردستان، به‌شی زۆری به‌ر ئێوه ده‌كه‌وێت و من ئه‌مه به ریفراندۆم ده‌زانم و ئێوه ریفراندۆمی خۆتان ئه‌نجامدا.
بارزانی گوتیشی، من خۆم شاهیدی ئه‌وه‌م 7 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، هه‌ندێكیان یه‌كه‌ی 70 و هه‌ندێكیشیان یه‌كه‌ی 80 بوون، خوێن و گۆشتیان تێكه‌ڵ بوو، ئه‌وه‌ش نیشاندانی یه‌كڕیزییه له پێناو قوربانیدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جێگه‌ی شانازییه.