"دەمیرتاش بە نایاسایی لە زیندانە"

داوا دەكرێت بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن ئازاد بكرێت
kurdistan24.net

K24 - ئیستانبوڵ

پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په‌) رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته‌ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، كاندیدی پارتەكەیان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، ئازاد بكرێت بۆ ئەوەی وه‌ك چوار كاندیده‌كه‌ی دیكه‌، به‌شداری له‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا بكات.

ئیمام تاشچئه‌ر، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)‌ بە كوردستان24 راگەیاند: "هیچ یاسایه‌كی توركیا و نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش قبوڵ ناكات، بۆیە ده‌بێت ئازاد بكرێت".

گوتیشی: "دادگا ھیچ بڕیارێكی لەبارەی سزادانی سەڵاحەدین دەمیرتاش نەداوە تا لە زیندان بێت، بۆیە بەپێی یاسای توركیاش بێت دەبێ دەمیرتاش ئازاد بكرێت".

له‌ 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په‌) له‌گه‌ڵ 11 په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان‌ به‌ تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە ده‌ستگیركران.

ھ.م