داواكاری گشتی سعوودیه په‌رده له‌سه‌ر 24 نهێنی كوشتنی خاشوقچی هه‌ڵده‌داته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، شه‌لعان ئه‌لشه‌لعان، بریكاری داواكاری گشتیى عه‌ره‌بستانی سعوودیه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی له كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ بڵاوكرده‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووساندا بریكاری داواكاری گشتیى سعوودیه په‌رده‌ی له‌سه‌ر 24 نهێنی گرنگ هه‌ڵدایه‌وه و رایگه‌یاند، 5 كه‌س خاشوقچییان كوشتووه و جه‌سته‌كه‌یان پارچه‌پارچه كردووه.
ئه‌مانه‌ش گرنگترین ئه‌و زانیاریانه‌ن، كه بریكاری داواكاری گشتی سعوودیه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابرد:
- 11 كه‌س له دۆسیه‌ی خاشوقچیدا تۆمه‌تبار كراون.
- تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
- داواكاری گشتی سعوودیه بۆ 5 تاوانبار داوای سزای له‌سێداره‌دانی كردووه.
- داواكاری گشتی سعوودیه داوای له توركیا كردووه به‌ڵگه‌ی زیاتر و تۆماره ده‌نگییه‌كانی كوشتنی خاشوقچی راده‌ستیان بكات.
- چیرۆكی كوشتنی خاشوقچی له 29 سێپته‌مبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
- به‌فه‌رمانی جێگری سه‌رۆكی هه‌واڵگه‌ری پێشووی سعوودیه تیمێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاشوقچی بۆ سعوودیه پێكهێنراوه.
- تیمی سعوودییه كه له كوشتنی خاشوقچیدا تێوه‌گلاون، به‌سه‌ر سێ گروپی دانوستانكار، هه‌واڵگه‌ری و لۆجستیدا دابه‌شكرابوون.
- دوای كوژرانی، ته‌رمی خاشوقچی پارچه‌پارچه كراوه و گوازراوه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای كونسۆڵخانه.
- راوێژكاری پێشووی دیوانی شاهانه به‌شداری له ئاماده‌كارییه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاشوقچی بۆ وڵاته‌كه‌یان كردووه.
- دوای ئه‌وه‌ی تیمی سعوودیه نه‌یتوانیوه خاشوقچی رازی بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركرده‌ی تیمه‌كه بڕیاری كوشتنی ناوبراوی داوه.
- 5 تۆمه‌تبار كه دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، ته‌رمه پارچه‌كراوه‌كه‌ی خاشوقچییان راده‌ستی به‌ڵێنده‌رێكی دانیشتووی ئیسته‌نبوڵ كردووه.
- ته‌نیا كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه‌ی كونسوڵخانه جه‌سته پارچه‌كراوه‌كه‌ی خاشوقجی له بكوژان وه‌رگرتووه.
- تۆمه‌تباران راپۆرتێكی بێبنه‌مایان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگه‌ری كردووه.
- سه‌ره‌تا تۆمه‌تباران كوشتنی خاشوقچییان ره‌تكردووه‌ته‌وه دواتر دانیان پێدا ناوه.
- به‌ر له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه كه‌سێك كامێراكانی چاودێری ناو كونسۆڵخانه‌ی له‌كارخستووه.
- وێنه‌یه‌كی نزیككراوه‌ی ئه‌و كه‌سه درووستكراوه، كه له ئیسته‌نبوڵ جه‌سته‌ی خاشوقچی له بكوژه‌كان وه‌رگرتووه و له داهاتووشدا وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدرانی توركیا ده‌كرێت.
- گه‌شتكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات له راوێژكاری پێشووی دیوانی شاهانه قه‌ده‌غه‌كراوه و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
- سه‌ره‌تا تیمی سعوودیه بۆئه‌وه پێكهێندرابوو، چ به خۆشی یان به‌زۆر بێت، خاشوقچی بگه‌ڕێننه‌وه سعوودیه، به‌ڵام دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی خاشوقچی بڕیاری كوشتن‌یان داوه.
- سه‌ره‌تای تاوانه‌كه له ده‌مه‌قاڵێوه ده‌ستی پێكردووه، دواتر ده‌رزی بێهۆشكه‌ریان لێداوه و به‌هۆی زۆری مادده بێهۆشكه‌ره‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
- داواكاری گشتی سعوودیه داوای شاهێدی گه‌واهیده‌ران و مۆبایلی خاشوقچیی له توركیا كردووه.
- لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ 21 كه‌س كراوه و تۆمه‌تی كوشتن ئاراسته‌ی 11 كه‌س كراوه.
- داواكاری گشتی سعوودیه داوای له توركیا كردووه، رێككه‌وتنێك بۆ هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و پرسه له‌نێوان خۆیان واژوو بكه‌ن.
- رێككاره یاساییه‌كان رێگه‌ی به ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه نه‌داوه، كه تاوانه‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه.
- سه‌ركرده‌ی تیمی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاشوقچی بڕیاری ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی داوه.
H.B