ڤیدیۆ.. ماوه‌ی 5 ساڵه كوردێك له دوورگه‌یه‌ك گیری خواردووه
K24- هه‌ولێر:
كوردێکی کۆچبەرى رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه له ترسی رژێمی ئێران رایكردووه، لە رێگەی واتس ئاپەوە چیرۆکی گیربوونی خۆی لە دوورگەیەکی ئوستورالی بڵاودەکاتەوە.
بەهرۆز بۆجانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند, لە ترسی دەستگیریکردنی لە لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران رایکردووە.
ئه‌و كۆچبه‌ره كورده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاشكراشیكرد، لەگەڵ چەند کەسێک بەبەلەمێک ھەوڵی داوە بگاتە ئوستورالیا, به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ ناسنامه و په‌ڕاوێكی فه‌رمی پێ نه‌بووه كه پێناسه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بكات، بۆیه نه‌یتوانیوه بگاته دوا قۆناغی مه‌به‌ست.
وه‌ك به‌هرۆز ئاماژه‌ی پێكردووه، ماوه‌ی نزیكه‌ی 5 ساڵه له دوورگه‌یه‌ك گیرساوه‌ته‌وه و ژیانی خۆی لێ به‌سه‌رده‌بات، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی واتس‌ئاپ و تویته‌ره‌وه چیرۆكی خۆی گه‌یانده جیهان.
H.B