شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەوە

K24 – هه‌ولێر:

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، 6 تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

راشیگەیاند، تەنها 10 نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی ماون و ژمارەی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە گەیشتە، 116 کەس.