ناعورێکی ئاو لە کەلار دەڕوخێت و سێ هاووڵاتی چارەنووسیان نادیارە

"ناعورەکە 10 مەتر قووڵ بووە"

K24- هه‌ولێر:

لە گوندی حەساری سەر بە ناحییەی مەیدانی قەزای کەلار، ناعورێکی 10 مەتر قووڵ بەسەر سێ هاووڵاتیدا دەڕووخێت و لە ئێستادا تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵی رزگاکردنیان دەدەن.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان: "بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەگوندی حەسار سەربە ناحییەی مەیدان لەکاتێکدا بەحەفارە سەرقاڵی هەڵکەندنی ناعوری ئاوبوون زیاتر لە (10) مەتر ناعورەکەیان قوڵ کردوەو خۆیان لەنێویدا بوون لەپڕ لێواری ناعورەکە دەڕوخێک بەسەریاندا".

هەر بە گوێرەی ئەو راگەیندراوە: "لەئێستادا شۆفێری حەفارەکە ڕزگاری بووە و سێ هاوڵاتی 10 مەتر خاک بەسەریاندا کەوتووە و تیمەکانی فریاکەوتن و پۆلیس سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو سێ هاوڵاتیەن".

ئەو سێ هاوڵاتیە دانیشتووی قەزای کەلارن و خەڵکی گوندحەسارن، بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی دروستکردنی ناعوری ئاو بۆ چەند زەوییەکی کشتوکاڵی رویان لەو ناوچەیە کردووە، بەڵام ئێستا بە هۆی رووخانی ناعورەکە، چارەنووسیان نادیارە.

H.J