دوای ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی پێ ده‌به‌خشرێت بڕیاری له‌سێداره‌دانیشی بۆ ده‌رده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د ره‌زا جه‌لالی ئه‌و زانا ئێرانییه‌یه كه پێشتر له‌لایه‌ن وڵاتی سویده‌وه ره‌گه‌زنامه‌ی پێبه‌خشراوه و، دواتر ئێران به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه و ئێستا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زیندانیكراوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ئاشكرایكرد: "ئێمه ده‌زانین كه جه‌لالی ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی له فه‌رمانگه‌ی په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌مانی پێبه‌خشراوه، هه‌موو هه‌وڵی خۆشمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هاووڵاتییه‌مان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ، تاكو كونسوڵخانه‌كه‌مان بتوانێت له‌ئێران ده‌ستی پێ بگات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی و داوای گه‌یشتنمان به جه‌لالی كردووه و هه‌ڵوێست و بۆچوونی سویدیش له‌سه‌ر سزای له‌سێداره‌دان به‌ئێرانمان راگه‌یاندووه، كه به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه ئه‌و جۆره سزایه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، داواشمان لێكردووه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و هاووڵاتییه‌مان له‌سێداره بده‌ن".
جه‌لالی پزیشك و وانه‌بێژێكی په‌یمانگه‌ی كارۆلینسكای شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید بوو، له‌مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێران ده‌ستگیركراوه و دواتر به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیل، بۆئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك زانای ئه‌تۆمی ئێرانی بكوژن، زیندانیكراوه.
دادگای باڵای ئێرانیش له‌مانگی دوازده‌ی ساڵی رابردوو سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، ئه‌وكات عه‌باس جه‌عفه‌ری ده‌وله‌ت ئابادی داواكاری گشتی تاران رایگه‌یاندبوو، جه‌لالی دانی به‌وه‌دا ناوه كه دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری ئیسرائیل موساد سازكردووه، بۆئه‌وه‌ی زانیاری كه‌سی له‌باره‌ی 30 به‌رپرسی دیاری ئه‌تۆمی ئێرانی پێیان بدات، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیكۆمێنتی دانپێدانانه‌كه‌ی جه‌لالی بڵاو بكه‌نه‌وه.