مانچیسته‌ر شه‌وێكی خوێناوی به رێكرد
k24 - هه‌ولێر:
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هۆڵی "ئارینا" بۆ ئاهه‌نگه‌كان له شاری مانچیسته‌ری رۆژئاوای بریتانیا، بووه‌ته هۆی كوژرانی 19 كه‌س و ده‌یان برینداری دیكه، تا ئێستا هه‌ر هێنده له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه زانراوه.
پۆلیسی بریتانی رایگه‌یاند" كاتژمێر 22:33 خوله‌ك به كاتی ناوخۆیی مانچیسته‌ر، په‌یوه‌ندییان پێوه‌كراوه‌و له روودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گه‌وره‌ترین هۆڵی ئاهه‌نگه‌كان له شاره‌كه "هۆڵی ئارینا" كه نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س ده‌گرێت ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
EXPLOSION AT MANCHESTER ARENA AND EVERYONE RAN OUT SO SCARY? pic.twitter.com/pJbUBoELtE
— ♡♡ (@hannawwh) ٢٢ مايو، ٢٠١٧
هه‌موو شایه‌تحاڵه‌كانی ناو هۆڵه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه كه قسه‌یان بۆ میدیاكانی بریتانیا كردووه، گوتوویانه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌مان بیستووه و ئیتر هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌یان لا نه‌بووه.
پۆلیس بۆ چه‌ندین كاتژمێر بێ ده‌نگ بوو، پاشان رایگه‌یاند" وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كه ده‌كه‌ین" دواتر گووتیان " كه‌سێك له دووره‌وه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه‌و له نزیك باخچه‌ی كاتیدرائی، كه ده‌یان مه‌تر له هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌وه دووره‌و له وێستگه‌ی ڤیكتۆریاوه نزیكه. دوای 15 خوله‌ك ئه‌و گومان لێكراوه هیچ شوێنه‌وارێكی نه‌ماوه جگه له جێهێشتنی چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی خۆی كه له شوێنه‌كه جێیهێشتووه".
تیریزا مای سه‌رۆك وه‌زیرانی برینتانیاش سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ی كردوو به كارێكی تیرۆریستی دوژمنكارانه‌ی تۆقێنه‌ر ناوبرد و هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان ده‌ربڕی.
ئه‌و كه‌سانه‌شی له هۆڵه‌كه‌دا بۆ ئاهه‌نگی گۆرانیبێژی ئه‌مریكی " ئاریانا گراندی" كۆببوونه‌وه ده‌ڵێن" له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی ئاهه‌نگه‌كه‌داو له‌و كاته‌ی خه‌ڵكه‌كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه یه‌كسه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه روویداوه.
تا ئێستا هیچ لایه‌ن و گرووپێك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندووه.