شەش پەرلەمانتاری یەكێتی داوای گۆڕینی پارێزگاری كەركووك دەكەن

داوایەك ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان دەكەن

K24 - ھەولێر

شەش پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بۆ دوورخستنەوەی پارێزگاری كەركووك داوایەك ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

لە بەیاننامەیەکدا شەش پەرلەمانتاری یەکێتی سەر بە پارێزگای کەرکووك داوای دوورخستنەوەی راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووك بە وەکالەت ئاراستەی، سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کردووە.

لە داواکەی پەرلەمانتارەکاندا هاتووە، بەهۆی بەکارهێنانی دەسەڵاتی نایاسایی، ئەنجامدانی گۆڕانکاری ئیتنیکی و جێبەجێکردنی چەند ئەجێندایەکی ئاراستەکراو، داوای دوورخستنەوەی راکان جبووریان کردووە.