پارە و بانک خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچە راگەیەنرا

K24 – ھەولێر

وەزارەتی دارایی وئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی راگەیاند و ئاشكرای كرد رۆژی چوارشەممە30/11/2016، مووچەی ئەم وەزارەت و سەرۆكایەتیانە دابەش دەكرێت.

١-وەزارەتی تەندروستی

٢- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار

٣- وەزارەتی کارەبا

٤- وەزارەتی ئاوەدان کردنەوەو نیشتەجێ کردن

٥- وەزارەتی کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو

٦- وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

٧- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان

٨- وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی

٩- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

١٠- وەزارەتی داد

١١- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان

١٢- مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

١٣- ئەنجومەنی دادوەری

١٤- سەرۆکایەتی ھەرێم

١٥- سەرۆکایەتی پەرلەمان

١٦- سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران