كۆمسیۆن رێنمایی نوێ لەبارەی دەنگدان بڵاودەكاتەوە

دەنگدەر ناتوانێ بە ناسنامە دەنگبدات

K24 - ھەولێر

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی كوردستان، رێنمایی نوێ لەبارەی پرۆسەی دەنگدان بڵاودەكاتەوە.

بە گوێرەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن، پێویستە دەنگدەر لە رۆژی دەنگدان یەكێك لەو بەڵگەنامانەی پێ بێت كە بریتین لە كارتی نشتیمانی، رەگەزنامەی عێراقی، پاسپۆرتی عێراقی، بە مەرجێك ماوەی بەسەر نەچووبێت.

كۆمسیۆن راشیدەگەیەنێت: "ناسنامەی باری شارستانی(نفوس) دەنگی پێنادریت".

ئارام نەجمەدین، بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن بە كوردستان24 راگەیاند: "تەنھا بۆ ئەوەی كەسانەی كە لەدایكبووی ساڵی 2000ن دەبێ جگە لە رەگەزنامە ناسنامەی باری شارستانیشیان پێ بێت، چونكە دەبێ رۆژی لە دایكبوونیان دیاركرابێت".

جەختیكردەوە: "ھەركەسێك بێتە بنكەكانی دەنگدان تەنھا ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت ناتوانێ دەنگبدات، بۆیە دەبێ یەكێك لەو سێ بەڵگەنامەیان پێبێ كە لەسەرەوە باسمان كردووە".

ھ.م