هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ریكۆردێكی خراپی تۆمار كرد
له گه‌ڕی حه‌وته‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لا له نێو یاریگه‌ی خۆی سێیه‌مین یه‌كسانبوونی تۆمار كرد و هێشتا تامی بردنه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداری یانه‌ی كه‌ربه‌لای كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا به‌رزترین رێژه‌ی یه‌كسانبوونی تۆمار كردووه، له كۆی 7 یاری، 5 یه‌كسانبوونی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنیشی تۆمار كردووه، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له به‌رانبه‌ر یانه‌ی زاخۆی هاوزمانی بووه.
ئیڤان خالید، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی هه‌ولێر له دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی ده‌ربڕی و ده‌شڵێت: پێویسته كه‌سمان له به‌رپرسیاریه‌تی رانه‌كه‌ین و هه‌موومان پێداچوونه‌وه به‌خۆمان بكه‌ین، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین گرێی بردنه‌وه‌كانمان له نێو یاریگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر كه‌وتووه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یانه‌ی هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له بكه‌ن و بڕیار و گۆڕانكاری تازه ده‌ربكه‌ن و ره‌نگه دوورخستنه‌وه‌ی مزه‌فه‌ر جه‌باری راهێنه‌ری یانه‌كه ئه‌گه‌رێكی نزیك بێت.
یانه‌ی هه‌ولێری هه‌ڵگری 4 نازناوی خولی نایابی عێراق، له وه‌رزی ئه‌مساڵ له دوای تێبه‌ربوونی 7 گه‌ڕ ته‌نیا 8 خاڵی كۆكردۆته‌وه، یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆشی به‌رامبه‌ر یانه‌ی كه‌ربه‌لای خاوه‌ن دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كه كه ته‌نیا خاوه‌نی 2 خاڵه ئه‌وه‌ندی تر هانده‌رانی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی باشووری كوردستانی بێهیوا كرد.