به ڤیدیۆ.. سوق مه‌ركه‌زی هه‌ولێر گڕیگرت
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، بینایه‌ی كۆنی سوق مه‌ركه‌زی ئه‌و شاره گڕیگرتووه.
ئاشكراشیكرد، ئێستا كه ئه‌و شوێنه كراوه‌ته‌وه كۆگای پاراستنی سندووقه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن، سندووقه‌كانی ده‌نگدانیش له‌ناوی سووتاون.
سه‌باره‌ت هۆكاری سووتانه‌كه‌ش، تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ش، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی ئه‌ركه‌كه‌یانن.
سوق مه‌ركه‌زی هه‌ولێر ده‌كه‌وێته نزیك كۆلیژی ئاداب و جۆتسایدی كه‌ركووك.
H.B