مه‌رجه‌عێكى شيعه: هه‌ر كه‌س به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكات گوناهباره
K24 – هه‌ولێر:
مه‌رجه‌عى مه‌زهه‌بى به‌شێك له شيعه‌كانى عێراق، جه‌واد خالسى رايگه‌ياند، هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زۆرتر گزى و ساخته‌كارى و فرتوفێڵى تێدايه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پێش خۆى و ئه‌وه‌ى تێيدا به‌شدارى بكات، "گه‌مژه و نه‌زان و گوناهباره".
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ى شيعه‌كان داواشى له هاووڵاتيانى شيعه ئاينزا كردووه، رۆژى هه‌ڵبژاردنى گشتى بايكۆتى پرۆسه‌كه بكه‌ن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ر كه‌س ئه‌مجاره بچێته هه‌ڵبژاردن جه‌خت له‌سه‌ر گه‌مژه‌يى و نه‌زانى خۆى ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها ناپاكى به‌رامبه‌ر به وڵات ده‌كات، ناپاكييه‌ك به كردار".
هه‌روه‌ها هاتووه: "هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زۆرتر چه‌واشه‌كارى و فرتوفێڵى تێدايه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشووى و هيچ بوارێك نييه بۆ دووباره چه‌واشه‌كردنه‌وه‌ى خه‌ڵك. ئه‌وه‌ى به‌شدارى تێدا بكات گوناهباره".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا خالسى ره‌خنه‌ى له عه‌بادى گرتووه و تێيدا هاتووه، "سه‌رمان له لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زيران سوڕماوه كه داوايكردووه ده‌زگا ئه‌منييه‌كان چاودێرى شانه نووستووه‌كان بكه‌ن، ده‌پرسين ئايا دواى ته‌قينه‌وه‌كان چاودێريان ده‌كه‌ن يان ده‌بێت هه‌موو كاتێك چاودێريان بكه‌ن".
سه‌باره‌ت به هاوپه‌يمانێتييه‌كان، خالسى ره‌خنه‌ى لێيان گرتووه و نووسيويه‌تى: "هاوپه‌يمانييه‌كانى ئه‌م دواييه هيچ سووديان نييه و دوابڕاوون، چ مانايه‌كى هه‌يه ئيسلامى و شيوعييه‌كان به‌يه‌كه‌وه هاوپه‌يمان بن، يان چاكسازيخوازان و گه‌نده‌ڵان به‌يه‌كه‌وه بن، نيشتيمانپه‌روه‌ر و ناپاكان له به‌ره‌يه‌كدا بن".
ئه‌و مه‌رجه‌عه‌ى شيعه دووپاتيكردووه‌ته‌وه، كه "هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هيچ سووديان نييه، چونكه راسته‌قينه‌ى ئه‌و كه‌سانه و سه‌نگ و به‌هاى بوونيان ده‌ركه‌وتووه".
سه‌رچاوه: غه‌دپرێس