ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى كه‌ركووك داوايه‌كى يه‌كێتى ره‌تده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركووك رێگه‌ نادات هێزی هاوبه‌ش له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و هێزه‌ ئه‌منييه‌ عێراقييه‌كان پێكبێت

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى له‌ پارێزگاى كه‌ركووك، ره‌تيكرده‌وه‌ رازى بێت، پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كه‌ركووك.

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا، به‌رپرسانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له‌ كه‌ركووك له‌ چه‌ند بۆنه‌ى جياواز و به‌ به‌ياننامه‌يه‌ك داوايان كرد، هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش بگه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ركووك.

هاوكات له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا، مه‌ڵبه‌ندى دووى يه‌كێتى هه‌ڕه‌شه‌ى كردبوو، ئه‌گه‌ر ئارامى شاره‌كه‌ پارێزراو نه‌بێت، شه‌قام ده‌جوڵێنن بۆ داواكارى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و هاوكات پێشنيازى پێكهێنانى هێزێكى هاوبه‌شى له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و هێزه‌ ئه‌منييه‌ عێراقييه‌كان كردبوو.

ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى له‌ پارێزگاى كه‌ركووك ره‌تيكرده‌وه‌، رازى بن به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش بۆ شارى كه‌ركووك.

راشيگه‌ياند، ناكرێت دزه‌كردنێكى ئه‌منى داعش ببێته‌ هۆى شكاندنى كه‌رامه‌تى پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كه‌ركووك.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ريه‌نيوز

ئ.ر