بۆچى حه‌ز ناكه‌يت گوێت له ده‌نگى تۆماركراوى خۆت بێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌نگى كه‌سانى ديكه‌ت پێخۆشه و كاتێك گوێبيستى ده‌نگى خۆت ده‌بيت له تۆمارێكى ده‌نگيدا يان له‌و ڤيديۆيانه‌ى بڵاويان ده‌كه‌يته‌وه، حه‌ز ناكه‌يت گوێت له خۆت بێت و ده‌نگى خۆتت پێ ناخۆشه، بۆچى..؟
ئه‌گه‌ر تۆ به‌م جۆره بيرده‌كه‌يته‌وه، به‌دڵنياييه‌وه تۆ ته‌نيا كه‌س نييت و زۆرێك له خه‌ڵك گرفتارى ئه‌م جۆره بيركردنه‌وه‌يه‌يه.
زانايان بۆ وه‌ڵامى بۆچى زۆر كه‌س به‌و جۆره‌ن و حه‌زيان له ده‌نگى خۆيان نييه، لێكدانه‌وه‌يه‌كى زانستى نوێيان خستووه‌ته‌ڕوو.
به گوێره‌ى راى شاره‌زايان كاتێك ده‌نگى به‌رامبه‌ره‌كانت ده‌بيستى شه‌پۆله ده‌نگييه‌كه ده‌گاته په‌رده‌ى گوێ و دواى ده‌ڕوات بۆ مێشك و ده‌گۆڕێت بۆ ئه‌و ده‌نگه‌ى ده‌يسبيستين، به‌ڵام كاتێك گوێت له خۆت ده‌بێت، ده‌نگه‌كه له دوو سه‌رچاوه‌وه دێت، يه‌كه‌ميان ئه‌و شه‌پۆلانه‌ى له ده‌مه‌وه ده‌رده‌چن و ئه‌وانه‌ى له له جووڵه‌ى ده‌نگه ژێيه‌كانه‌وه درووستده‌بن.
زۆرينه‌ى خه‌ڵك كاتێك ده‌دوێن هه‌ست ده‌نكه‌ن له‌ره‌ى ده‌نگيان زۆره. وه‌ك ئه‌وه‌ى رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى پێداوه. هۆكاره‌كه‌شى بۆ بوونى كاريگه‌رييه ناوخۆييه‌كانى جووڵه‌ى ده‌نگه ژێيه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام كاتێك گوێ له ده‌نگێكى ديكه‌ى ده‌ره‌كى ده‌گرين، ئه‌و هه‌سته‌مان بۆ درووست نابێت.
هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌يه‌كى بريتانى كه سايتى تايم بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به شێوه‌يه‌كى ئاسايى خه‌ڵك به ده‌نگى خۆى راهاتووه، له كاتى قسه‌كردن، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ده‌نگه‌ى به تۆماركراووى ده‌بيستێته‌وه پێى ئاشنا نييه.
شاره‌زايان رايان وايه ئه‌و كه‌سانه‌ى زۆر بێزارن له بيستنى ده‌نگى خۆيان باشتر وايه سه‌ردانى پسپۆڕان بكه‌ن و يارمه‌تيان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى فێرى گۆڕينى له‌ره ده‌نگييه‌كانيان بكرێن.