له‌شه‌وی بووكێنیدا كه‌سێكی دیكه سێكسی له‌گه‌ڵ كرد
K24- هه‌ولێر:
كچێكی كه‌مبوودی له شه‌وی بووكێنیدا له‌لایه‌ن گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵیه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كرایه سه‌ر.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، كچێكی كه‌مبوودی له‌لایه‌ن گه‌نجێكی 18 ساڵیه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كرێته سه‌ر. وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، كاتێك كه زاواكه به‌هۆی مه‌ستبوونه‌وه هۆشی نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه و بچێته ژووره‌كه‌ی و له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه خه‌وتووه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به‌ناوی چۆن چانسنگ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستووته‌وه و، له‌تاریكیدا خۆی به ژووری بووك و زاواكه‌دا كردوو و، وا خۆی نیشانی بووكه‌كه داوه كه زاوایه.
ئه‌و گه‌نجه و بووكه قوربانییه‌كه كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی 18 ساڵان بووه، له‌تاریكیدا موماره‌سه‌ی سێكسیان كردووه و بووكه‌كه وایزانیوه هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌ك خوتوون.
كاتێك به‌یانی رۆژی دواتر بووكه‌كه له‌خه‌و به‌ئاگا دێته‌وه، ده‌بینێت كه‌سێكی دیكه له‌سه‌ر جێگاكه‌ی خه‌وتووه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی نییه و، قیژاندوویه‌تی، گه‌نجه‌كه ده‌ستگیر كراوه.
دوای ئه‌و رووداوه‌ش، خانه‌واده‌ی زاواكه بووكه‌كه‌یان ره‌ت كردۆته‌وه و گوتوویانه، ده‌بێت ئه‌و هاوسه‌رگیرییه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه، بووكه‌كه كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، له‌پێش چاوی زاوا چووه‌ته ژووره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ستبوونی له‌ڕاده‌به‌در زاوا نه‌یتوانیوه بچێته سه‌ر جێگاكه‌ی و له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه خه‌وتووه، گه‌نجه تاوانباره‌كه‌ش ئه‌مه‌ی به‌ده‌رفه‌ت زانیوه.