به هیچ شێوه‌یه‌ك پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه ناكرێت
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ره‌تیكرده‌وه ئاژانسی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكا، توانای پێشبینیكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌بێت و رایگه‌یاند، باوه‌ڕ به راپۆرتی له‌و جۆره مه‌كه‌ن.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راشیگه‌یاندووه، هیچ زانا و ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی دیكه‌ی سه‌رده‌م، توانای پێشبینیكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی نییه.
هاوكات روونیشی ده‌كاته‌وه، كه‌س نازانێت كه‌ی و چۆن ئه‌و بوومه‌له‌رزه گه‌ورانه رووده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئامۆژگاری هه‌مووان ده‌كه‌ین، به‌و راپۆرتانه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن، كه باس له دووباره بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه ده‌كه‌ن، یان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئاژانسی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریكی پێشبینی روودانی بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه‌ی كردووه".