به‌ڤیدیۆ.. كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكاش بۆ جه‌ژن قوربانی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیشان ده‌درێت، كاتێك راچا كۆرهنن، كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكا له شاری زه‌هران له عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئاژه‌ڵێك بۆ سه‌ربڕین له رۆژی جه‌ژنی قوربان سه‌ردانی مه‌یدانی ئاژه‌ڵفرۆشانی كردووه.
له گرته‌كه‌دا خانمی كونسۆڵ پیرۆزبایی هاتنی جه‌ژنی قوربان له موسڵمانان ده‌كات و به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت "جه‌ژنی قوربان پیرۆز" و دواتریش مه‌ڕێكی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كڕی.
پێشتریش كونسۆڵی ئه‌مه‌ریكا له شاری زه‌هران به‌شداری له زۆرێك له بۆنه ئاینییه‌كانی موسڵمانانی سعوودیه‌یدا كردووه و، هه‌میشه پشتگیری له خه‌ڵكی سعوودیه ده‌كات بۆ موماره‌سه‌كردنی چالاكییه كلتووری، رۆشنبیریی و ئاینییه‌كانیان، له دوا ده‌ركه‌وتنیشدا باسی حه‌ج و قوربانی ده‌كات.
H.B