ئه‌و كه‌سه‌ی به "عه‌قڵی دارایی داعش" ناسرابوو له حه‌ویجه رایكرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند " ئه‌و كه‌سه‌ی به "عه‌قڵی دارایی داعش" ناسرابوو له حه‌ویجه، رایكردووه‌و له‌گه‌ڵ خۆیدا چه‌ندین دۆسێی گرنگی بردووه و یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌ش ناوی سه‌ركرده و فه‌رمانده‌كانی داعشه له عێراق".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكردووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی به "عه‌قڵی دارایی داعش" ناسراوه، وڵاتینامه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بیی دراوسێی عێراقی هه‌یه و به یه‌كجاری دیارنه‌ماوه‌و دۆسییه گرنگه‌كانی دارایی و تایبه‌ته‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووه، به‌شێك له دۆسییهكانیش ناوی سه‌ركرده‌كانی داعشه له عێراق".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی قسه‌ی بۆ میدیا عێراقییه‌كان كردووه، ئه‌و كه‌سه، زۆر له ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش نزیك بووه‌و یه‌كێك له خانووه‌كانی هاووڵاتیان كرابووه باره‌گا و شوێنی نیشته‌جێبوونی له حه‌ویجه (55 كیلۆمه‌تر له باشووری كه‌ركووك دووره) له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی داعش رایانكردووه‌و یه‌كێكیان ئافره‌ته".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت "راكردنی یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی داعش كه دۆسێی دارایی له ده‌ست بووه، گورزێكی كه‌مه‌رشكێنه بۆ داعش، چونكه ئێستا داعش توانای ده‌ستڕاگه‌یشتنی به سه‌رچاوه‌ی دارایی نه‌ماوه تا پاڵپشتی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی پێبكات، به‌ڵكو زۆرینه‌ی سه‌رچاوه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی له ده‌ست چووه‌و زیاتر پشت به كۆكردنه‌وه‌ی پاره له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ده‌به‌ستن".
تا ئێستا قه‌زای حه‌ویجه و ناحییه‌كانی ره‌شاد و عه‌باسی و زاب و ریاز، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماونه‌ته‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 داگیریكردوون، هێشتا ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه به‌هۆی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌واوه ده‌ستی پێنه‌كردووه.