حه‌كیم هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ پێكده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
رێبه‌ری ره‌وتی "حیكمه" عه‌ممار حه‌كیم هاوپه‌یمانییه‌كی نوێی سیاسی پێكهێنا به ناوی (عراقیون) و رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی سیاسی و په‌رله‌مانی و جه‌ماوه‌رییه.
له میانی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانییه‌كه‌دا، عه‌ممار حه‌كیم گوتی: هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان پشتیوانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز و به توانا و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری ده‌كات.
گوتیشی: داوا ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به دادگه‌رانه و بێگه‌ردانه ئه‌نجامبدرێت و مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت و فرتوفێڵی تێدا نه‌كرێت.
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی عه‌ممار حه‌كیم دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی بڵاویكرده‌وه، عه‌ممار حه‌كیم، رێبه‌ری ره‌وتی "حیكمه" ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران درووست بكات به مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، به كه‌ناڵی (RT)ـی رووسی راگه‌یاندبوو، حه‌كیم دوو ئامانجی هه‌یه، یه‌كێكیان په‌یوه‌سته به به‌رگریكردن و پشتیوانیكردنی كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی.
له باره‌ی ئامانجی دووه‌میشه‌وه گوتی: عه‌ممار حه‌كیم ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگییه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وته‌كه‌ی و كابینه‌ی حكومه‌ت درووست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت له به‌رامبه‌ر كوتله‌كانی كورد، سائیرون، فه‌تح و سوننه‌كان هاوسه‌نگ بێت.