كوردستان24 دیمەنی ئەو چەكدارانە بڵاودەكاتەوە كە لە نزیك خورماتوو دەركەوتوون

بە زمانێکی پاراوی عەرەبی بە خەڵکیان گوتووە كارتان بەسەرمانەوە نەبێت
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

لەداوی ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و ھاتنی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ژمارەیەك چەکدار لە زنجیرە چیاکانی غەرە دەرکەوتوون، کە دەکەوێتە پشت شارۆچکەی خورماتووەوە.

خەڵکی ناوچەکە لەگەڵ ئەو چەکدارانە قسەیان کردووە بە زمانێکی پاراوی عەرەبی بە خەڵکیان گوتووە ئێمە ھەقمان بەسەر ئێوە نیە و کارتان بەسەرمانەوە نەبێت.

کوردستان24 بۆیەکەم جار، دیمەنی ئەو چەکدارانە نیشان دەدات کە لەو ناوچەن، نێردراوی کوردستان24 بۆ گەرمیان، لەگەڵ ھاووڵاتیەکدا قسەی کردووە کە بە رێككەوت کەوتووەتە نێو ئەو چەکدارانە.