ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێگای تره‌مپ نه‌ڕوات سه‌ری خۆی ده‌خوات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی سێشه‌ممه 13/3/2018 له ناكاو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ریكس تیلرسن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كار لادا و له جێگای ئه‌و، مایك پۆمپیۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندی دانا. بۆ یه‌كه‌مجاریش ژنێكی به‌ناوی جینا هاسپێل، كردووه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌ریتی وایه، هه‌ر كارێك بكات به خێرایی هۆكاره‌كانی ئاشكرا ده‌كات و هۆكاره‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌خاته‌روو.
ناكۆكییه‌كانی تره‌مپ و تیلرسن
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، ناكۆكی زۆر له‌نێوان تره‌مپ و تیلرسن هه‌بووه به‌تایبه‌تی له دۆسێی ئه‌تۆمی ئیران‌دا.
دۆسێی ئێران
كاتێك پێش زیاتر له ساڵێك تره‌مپ ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، گووتی ئه‌و ریككه‌وتنه‌ی گرووپێكی كۆمةڵگای "ێوده‌وڵه‌تی له‌گةڵ ئیران ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كردوویانه له ساڵی 2015، پێیدا ده‌چینه‌وه‌و به‌كوورتی رایگه‌یاند: "ده‌بێت ئێران ده‌ست له پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هه‌ڵگریت بۆ ئه‌وه‌ی سزا ئابوورییه‌كانی له‌سه‌ر لابدرێت".
به‌ڵام ریكس تیلرسن، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دژی بۆچوونه‌كه‌ی تره‌مپ بوو، سووربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گةڵ ئیران نه‌كشێته‌وه‌و تارانیش رێزی رێككه‌وتنه‌كه بگرێت و سزاكانیشی له‌سه‌ر بمێنێته‌وه.
قه‌یرانی كه‌نداو
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ناكۆكی تره‌مپ و تیلرسن، قه‌یرانی وڵاتانی كه‌نداو بوو، كاتێك له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 له‌نێوان سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر و قه‌ته‌ر سه‌ریهه‌ڵدا و له‌لایه‌ن ئه‌و چوار وڵاته‌وه بڕیاری سه‌پاندنی گه‌مارۆ به‌سه‌ر قه‌ته‌ر ده‌ركرا. ئه‌و كاته هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جیاواز بوو له هه‌ڵوێستی تره‌مپ، له كاتێكدا سه‌رۆك به تویته‌كانی لایه‌نگریی خۆی له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی قه‌یرانه‌كه ده‌رده‌بڕی، كه سعوودیه و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر بوو، كه‌چی تیلرسن ده‌چووه ده‌وحه و رێككه‌وتنی په‌یوه‌ست به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری له‌گةڵ واژۆ ده‌كردن و چه‌ند جارێكیش بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه سه‌ردانی وڵاتانی دیكه‌یشی كرد، بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ ریككه‌وتنیك هاتبیته ئاراوه.
رووسیا
شه‌ڕی راگه‌یاندنی نێوان تیلرسن و رووسه‌كان زۆر دوور نییه له دوورخستنه‌وه‌ی تیلرسنه‌وه. چونكه تره‌مپ به‌رده‌وام له هه‌وڵدابووه واشنتن خۆی له سوكایه‌تیكردن به رووسیا دوور بگرێت به‌تایبه‌تی له دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی رۆبه‌رت مۆله‌ر ده‌رباره‌ی ده‌ستوه‌ردانی مۆسكۆ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌رده‌وام هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر رووسیا و دوایین جار پێش چه‌ند رۆژێك بوو كه له‌باره‌ی سیخووڕه رووسییه‌كه‌ی له‌نده‌ن قسه‌یكرد و داوای لێپرسینه‌وه‌ی له به‌رپرسانی كرد.
كۆریای باكوور
پێش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو تره‌مپ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور بگۆڕێت، ئه‌و دۆسێیه یه‌كێكی دیكه بوو له خاڵه ناكۆكه‌كانی "ێوان تره‌مپ و تیلرسن، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێرشی كرده‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ،ڵاته‌كه‌ی و گووتی: ئه‌و كات و هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی به‌رامبه‌ر پیۆنگ یانگ به‌فیڕۆ ده‌دات" و هه‌ڕه‌شه‌ی زیادكردنی هێزی له نیمچه دوورگه‌ی كۆریی ده‌كرد.
دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاره‌زووی تره‌مپ
تره‌مپ، له ميانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ شارى سان دييگۆ، له ويلايه‌تى كاليفۆرنيا، رايگه‌ياند، "له باره‌ى زۆر پرسه‌وه ناكۆكى گه‌وره له نێوان من و تيلرسن هه‌بوو، به تايبه‌تى سه‌باره‌ت به دۆسييه‌ى ناووكى ئێران".
گوتيشى: "پۆمپيۆ، له رووى بۆچوون و تێڕوانينى سياسييه‌وه له من نزيكتره. له‌گه‌ڵ تيلرسن به دوو رێگه‌ى جياواز بيرمان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پۆمبيۆ به هه‌مان شێوه بير ده‌كه‌ينه‌وه".
تره‌مپ له باره‌ى وه‌زيره نوێيه‌كه‌يه‌وه، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌وه‌شى وتووه، كه زۆر "شانازى" به ده‌ستنيشانكردنى پۆمپيۆ به وه‌زيرى ده‌ره‌وه ده‌كات و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "ئه‌زموونى پۆمپيۆ له سوپا و كۆنگرێس و ئيداره‌دانى سى ئاى ئه‌ى ئاماده‌ى كردووه بۆ به‌ڕێوبردنى ئه‌م رۆڵه تازه‌يه".
تره‌مپ، دواى بڕياره‌كه‌ى، چاوه‌ڕێى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكايه بۆ په‌سندكردنى.
له يه‌كه‌م هه‌ڵوێستيشيدا، پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، "پشتيوانى له رێچكه‌ى سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مريكا ده‌كات له باره‌ى پرسه ناوخۆيى و ده‌ره‌كييه‌كانه‌وه".
هه‌شت زانيارى له باره‌ى وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا
يه‌كه‌م: پۆمپيۆ، له 1963 له شارى ئورينجى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا له‌دايكبووه. چوار ساڵ ئه‌كاديمياى وێست پۆينتى سه‌ربازى خوێندووه و له 1986 ده‌رچووه. چووه‌ته ريزى سوپا. بووه‌ته ئه‌فسه‌رى فيرقه‌ى زرێپۆش تا 1991. دواتر ده‌ستى له كارى سوپا كێشاوه‌ته‌وه. خه‌ريكى خوێندنى ياسا بووه له هارڤارد. دواتر كۆمپانيايه‌كى تايبه‌ت به پێكهاته‌كانى پيشه‌سازى ئاسمانى و بۆشاييگه‌رى كردووه‌ته‌وه و روويكردووه‌ته بوارى ده‌رهێنانى نه‌وت.
دووه‌م: ژيانى سياسى له 2010 ده‌ستپێكردووه، به تايبه‌تى ئه‌و كاته‌ى پاڵێوراوه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران وه‌ك نوێنه‌رى ويلايه‌تى كانزاس. له 2011 تا 2017 ئه‌ندامى كۆنگرێس بووه.
سێيه‌م: له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌شدارى له كارى ليژنه‌كانى وزه، بازرگانى، هه‌واڵگرى كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامى ليژنه‌ى تايبه‌تى كۆنگرێس بووه بۆ لێكۆڵينه‌وه له‌و هێرشه‌ى له 2012 له شارى بنغازى ليبيا كرايه سه‌ر نێرده‌ى ئه‌مريكا.
چواره‌م: به لێدوانه‌كانى له دژى موسڵمانان له ناو ميدياى ئه‌مريكادا ناوبانگى زياترى په‌يدا كرد و نازناوى "جه‌نگاوه‌رى دژ به ئيسلام"يان لێ نا.
پێنجه‌م: له 18ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2016، سه‌رۆكى ئه‌مريكا پۆستى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ئه‌مريكاى پێدا و له كۆتايى مانگى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017، ئه‌نجوومه‌نى پيرانى كۆنگرێس، بڕياره‌كه‌ى تره‌مپى په‌سند كرد.
كۆمارييه‌كان به كۆى ده‌نگ پشتيوانيان كرد و ديموكراته‌كانيش به‌شێكيان دژى بوون، چونكه پۆمپيۆ رايگه‌ياندبوو، ئه‌و هه‌موو موسڵمانێك به پشتيوانى تيرۆر ده‌ناسێت، به تايبه‌تى ئه‌وانه‌ى به ئاشكرا ئيدانه‌ى كرده‌وه تيرۆريستييه‌كانى په‌يڕه‌وكارانى ئاينه‌كه‌يان ناكه‌ن.
شه‌شه‌م: پۆمپيۆ، به يه‌كێك له هه‌ڵۆكانى بازنه‌ى نزيك له تره‌مپ ده‌ناسرێت، به تايبه‌تى له باره‌ى كێشه‌ى كۆرياى باكووره‌وه. بڕواى وايه، ده‌بێت ئه‌مريكا له سۆنگه‌ى هێزه‌وه ره‌فتار بكات و هيچ سازشێك له‌و پرسه‌دا نه‌كات.
حه‌وته‌م: پۆمپيۆ، هاوشێوه‌ى تره‌مپ، به يه‌كێك له ره‌خنه‌گره تونده‌كانى ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت. داواى كشانه‌وه له رێككه‌وتنى ناووكى نێوان ئێران و وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و ئه‌ڵمانيا ده‌كات، كه له ته‌مموزى 2015 به ناوى رێككه‌وتنى ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك ناسراوه. پۆمپيۆ ئێران به پشتيوانى سه‌ره‌كى تيرۆر هه‌ژمار ده‌كات و له‌و رێيه‌وه ده‌يه‌وێت هه‌ژموونى به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بسه‌پێنێت.
هه‌شته‌م: سه‌باره‌ت به رووسيا، ئه‌و وه‌زيره نوێيه، ره‌خنه‌ى توند له رووسيا ده‌گرێت و پێى وايه، مۆسكۆ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌يه له ئه‌مريكا و ده‌ڵێت: رووسيا هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى پێگه‌ى سياسى خۆى له جيهاندا به شێوه‌يه‌كى دوژمنكارانه ده‌دات. هه‌روه‌ها به درێژايى چه‌ندين ده‌يه‌يه، رووسه‌كان ده‌يانه‌وێت كاريگه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مريكا درووست بكه‌ن.