ته‌یاری سووننی: كورد براوه‌ی یه‌كه‌مه و له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه پاڵپشتی ریفراندۆم ده‌كه‌ين
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر ته‌ها دلێمی، له ته‌یاری سووننه له عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ ریفراندۆم راده‌گه‌یه‌نێت و داواش له سووننه‌كان ده‌كات، پاڵپشتی ئه‌و ریفراندۆمه بكه‌ن، چونكه كورد به‌رنامه و پلانه‌كانییان روون و دیارن.
ئه‌و زانا دیاره‌ی سووننه ئاماژه به‌وه ده‌كات، عه‌ره‌بی سووننه پێویسته له‌گه‌ڵ كورد بێت، چونكه كورد له رووی ئایین، نه‌ته‌وه، مه‌زهه‌ب، به‌رنامه و پلانه‌كانی بۆ داهاتوو، روونه و ئه‌وان براوه‌ی یه‌كه‌می عێراقن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بی سووننه له عێراق هاوشێوه‌ی كوردستان هه‌رێمێكی هه‌بووایه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خاكه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای به‌سه‌ر نه‌ده‌هات.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییش، مافێكی سرووشتییه، چونكه درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری له ژێر یه‌ك ناو، ده‌مێكه به‌سه‌ر چووه.
دووپاتیشی كرده‌وه، له عێراقدا ته‌نها كورد پابه‌ندی جیبه‌جێكردنی ده‌ستوور بووه، شیعه به ئاشكرا ئه‌و ده‌ستووره‌ی پێشێلكردووه، عه‌ره‌بی سووننه‌ش ته‌نها هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت نیشتمان.