یەكێتی ھەوڵدەدات ئەنجوومەنی پارێزگاری كەركووك لە شارەكە كۆببێتەوە

ئامادەكاریان كردووە بۆ گۆڕینی پارێزگاری كەركووك
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

بەشێك لەئەندامانى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووك، لەسەر لیستى یەکێتى دەیانەوێت لەگەڵ پێکهاتەى عەرەب و تورکمان کۆبوونەوەیەکى ئەنجوومەن بکەن بۆ دانانى پارێزگارێکى نوێ و پێدانى سەرۆکى ئەنجوومەن بە پێکهاتەى تورکمان، بەڵام ئەندامانى پارتى بەپێچەوانەوە دەیانەوێت دانیشتنەکانى ئەنجوومەن بهێننە هەرێمى کوردستان، بڕیاریشانداوە کە ئامادەنەبن لەدانیشتنەکانى ئەنجوومەنى کەرکووك، بەهۆى ئامادەنەبوونى ئەندامانى پارتییەوە لە کەرکووك تا ئێستا نەتوانراوە پۆستى پارێزگارى کەرکووك یەکلایى بکرێتەوە.