كەشناسی: لە ھەندێك ناوچەی كوردستان گەرما دەگاتە سەرووی 50 پلە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر

بەڕێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات، شەپۆلێكی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات و ماوەی ھەفتەیەك بەردەوام دەبێت، لە ھەندێك ناوچە بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی.

وەك لە راگەیەندراوەكە ئاشكرا كراوە، ئەو شەپۆلەی گەرما لە رۆژی ھەینی داھاتووەوە دەستپێدەكات و لە ھەولێر بەرزترین پلە لە 47 نزیك دەبێتەوە و لە سلێمانی و دھۆك 45 و كەركووك 50 و لە دەڤەری گەرمیان بەرزترین پلە لە سەرووی 50 پلە دەبێت.