زێباری: عه‌بادی و حزبه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و حزبه‌كه‌ی كه حزبی ده‌عوه‌یه و ته‌واوی عێراق رووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره و راسته‌قینه ده‌بنه‌وه".
زێباری كه چه‌ندین پله و پۆستی له حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراقدا هه‌بووه‌و دوایینیان وه‌زیری دارایی بوو، له تویته‌ر و فه‌یسبووكه‌وه نوسیوویه‌تی: "دوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڕێز عه‌بادی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كێشه‌ی راسته‌قینه و ململانێكانی دوای هه‌ڵبژاردن گرفتی راسته‌قینه‌ن و هیوادارم ئاشتیانه و دوور له توندوتیژی بن هه‌ر چه‌نده ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه هانده‌ر نییه".
قسه‌كانی زێباری له‌سه‌ر ره‌وشی ناو ماڵی حزبی ده‌عوه كه نووری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیدا نه‌سازان تا به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكه‌ن و سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو به هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستاش به هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به‌شدارییان كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه چانسی ئه‌وه‌یان له ده‌ستدا ببنه لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م و عه‌بادی 42 كورسی و مالیكی 26 كورسییان پێ كۆكراوه‌ته‌وه‌و ئه‌گه‌ر پێكه‌وه بوونایه ئه‌گه‌ری زۆر بوو ببنه لیستی یه‌كه‌م و 65 تا 68 كورسی به‌ده‌ستبهێنن. چونكه لیستی سائیروونی سه‌در به 54 كورسی بووه‌ته لیستی یه‌كه‌م.