باشووری کوردستان بە ڤیدیۆ... پێشمەرگە چەكدارانی داعشی لێرە گەمارۆدا

بە ڤیدیۆ... پێشمەرگە چەكدارانی داعشی لێرە گەمارۆدا

K24 - خورماتوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار خۆكوژی داعش دزەیان كردە نێو فڕۆكەخانەی حلێوە لە سنووری خورماتوو، ویستیان لە نێو فەوجی چواری لیوای 116 پێشمەرگە خۆیان بتەقێنەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە ھۆشیار بوون و ھەرچوار چەكدارەكەی داعشیان گەمارۆدان، یەكێك لە چەكدارەكان خۆی تەقاندەوە و 3 دیكەش كوژران.

فەرماندە و پێشمەرگەكانی بەشداربوو لە شەڕەكە، ساتەوەختی پەلامارەكەی داعش بۆسەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە بۆ كوردستان24، دەگێڕنەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، چەكدارانی داعش بە جل و بەرگی پێشمەرگە ھاتوون بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەنە نێو بارەگاكانی پێشمەرگە.

9. sidebar1_home_page