سه‌ددام بۆ پاش مردنی نھێنییه‌كی ئاڵۆز بۆ هۆزه‌كه‌ی جێده‌هێڵێ
K24 - هه‌ولێر:
له 3 ساڵی رابردوودا ئه‌و پرسیاره درووستبووه، ئایا ئه‌و هۆكارانه چین وایان له سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كرد، گۆڕه‌كه‌ی سه‌ددام حسێن، سه‌رۆكی پێشووتری عێراق بته‌قێننه‌وه، پشا ئه‌وه‌ی ساڵی 2015 گوندی عۆجه‌ی شوینی له دایكبوونی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركرا؟.
له‌راپۆرتیكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی عه‌ره‌بی پۆست، باسی رووداوه‌كانی پشت په‌رده‌ی ده‌رهێنانی ته‌رمی سه‌ددام حسێن و گواستنه‌وه‌ی بۆ شوێنێكی دیكه و پاشان ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی كراوه.
پێگه عه‌ره‌بییه‌كه ده‌ڵێت: "پێده‌چێت گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه له‌سه‌ر وه‌سییه‌تی سه‌ددام خۆی بووبێت، چونكه پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێت وشه‌یه‌كی نهێنی له‌گه‌ڵ هۆزه‌كه‌ی داناوه تا پاش مردنی بیبه‌نه ئه‌و شوێنه و ده‌بوو ته‌رمه‌كه‌ی بگوازنه‌وه شوێنێكی دیكه و تا ئێستاش هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر شوێنه‌كه‌یش ئاشكرا نه‌كراوه.
ته‌رمی سه‌ددام له شوێنێكی نادیاره
شێخ خه‌میس جه‌باره، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌ڵێت: "پاش ئه‌وه‌ی سه‌ددام حسێن له‌سێداره درا، عه‌بدوڵڵا جه‌باره، جێگری پێشووی پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین و شێخ حسێن عه‌لی نه‌دا، ته‌رمه‌كه‌یان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و له گوندی عۆجه‌ی شوێنی له‌دایكبوونی كه ده‌كه‌وێته پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین به‌خاكیان سپاردووه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان داگیركرد، خێزانه‌كه‌ی سه‌ددام و هۆزه‌كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی سه‌ددامیان له گوندی عۆجه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی نادیار. پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زۆر نھێنی به‌ڕێوه‌چووه‌و كه‌س هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی چۆنێتی گواستنه‌وه‌كه نازانێت ته‌نها ئه‌و كه‌سانه و خێزان و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی خۆی نه‌بێت كه له پرۆسه‌كه ئاگادارن.
شێخ خه‌میس جه‌باره ئاماده‌ی نوێژكردنیش بووه له‌سه‌ر ته‌رمی سه‌ددام حسێن و دواتر بردوویانه‌ته عۆجه و به‌خاكیان سپاردووه، له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: "ئێمه به‌شێوه‌ی كاتی و ئه‌مانه‌ت ته‌رمه‌كه‌مان خسته ژێر خاك، واتا ته‌رمه‌كه بۆ هه‌تایه له‌وێ نامێنێته‌وه. چونكه له‌سه‌ر وه‌سییه‌تنامه‌ی سه‌ددام كه خێزان و هۆزه‌كه‌ی لێ ئاگاداركردبووه‌وه‌و به‌هۆكارێكی نه‌زانراو داوای لێ‌كردبوون كه له "زیاتر له شوێنێكدا بینیژن، نابێت رێگه بده‌ن ته‌رمه‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له شوێنێكدا بمێنێته‌وه‌و ده‌بێت زوو زوو شوێنه‌كه‌ی بگۆڕن".
هۆزه‌كه‌ی سه‌ددام، حه‌شدی شه‌عبی به ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن
هۆزی ئه‌لبوناسر كه هۆزه‌كه‌ی سه‌ددام حسێنه، پۆلیسی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق به ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی رژێمی پێشووی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: "كاتێك هێزێكی سوپای عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی كۆنترۆڵی گونده‌كه‌یان كردووه‌ته‌وه، گۆڕه‌كه‌یان بۆمبڕێژ كردووه‌و ته‌قاندوویانه‌ته‌وه"
شێخ حه‌سه‌ن عه‌لی نه‌دا یه‌كێك له شێخه‌كانی هۆزه‌كه‌ی سه‌ددام ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی هاتنه ناو گونده‌كه‌وه، به بۆمبی چێنراو گۆڕه‌كه‌ی سه‌ددام حسێنیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و رێگه‌یان به كه‌سوكار و ئه‌ندامانی هۆزه‌كه‌ی نه‌داوه بچنه سه‌ر گۆڕه‌كه. به‌ڵام ئه‌ویش ده‌ڵێت، نازانم ئه‌و كاته‌ی گۆڕه‌كه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی تێدا بووه یان گواستوویانه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه".
حه‌شد وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كان ده‌داته‌وه
به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌ته‌كانی هۆزه‌كه‌ی سه‌ددام له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان گۆڕی سه‌ددامیان ته‌قاندووه‌ته‌وه، ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و و چه‌كدارانی داعشیان به ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ته‌قاندنه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ی ناوبردووه.
حاجی كامیل موسه‌وی، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "رێكخراوی داعش ئه‌و باڵه‌خانه‌یان ته‌قاندووه‌ته‌وه كه گۆڕه‌كه‌ی سه‌دام له ناویدا بووه، كاتێك ئه‌و كاره‌یان كردووه كه هێزه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی چوونه‌ته ناو گونده‌كه‌وه".
موسه‌وی به پێگه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی گوتووه: "حه‌شدی شه‌عبی گۆڕی سه‌ددام حسێنی نه‌ته‌قاندووه‌ته‌وه و ئه‌و قسانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێن ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕه‌وایه. به‌ڵكو داعش ئه‌و كاره‌ی كردووه و به‌و كاره‌ی ویستوویه‌تی تۆمه‌ته‌كه ئاراسته‌ی حه‌شد و سوپای عێراق بكرێت".
سه‌ددام حسێن و رژێمه‌كه‌ی نزیكه‌ی 34 ساڵ به ئاگر و ئاسن حوكمی عێراقیان كرد و له رۆژی 9/4/2003 به‌هۆی ھێرشی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمه‌كه رووخێنرا. له ساڵی 2006 دادگای عێراقی پاش چه‌ندین دانیشتن، به‌تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژه مرۆڤایه‌تی بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ سه‌ددام حسێن ده‌ركرد.