چه‌ند زانیارییه‌ك له باره‌ی بڵاوترین چه‌كی جیهان
K24 - هه‌ولێر:
كه‌لاشنیكۆڤ، كه ناوه فه‌رمییه‌كه‌ی (Automatic Kalashnikov)ـه و كورتكراوه‌كه‌شی AK-47ـه، له ساڵی 1947 له‌لایه‌ن ئه‌ندازیاری میخائیل كه‌لاشنیكۆڤه‌وه دیزاین و درووستكراوه.
كه‌لاشنیكۆڤ، به‌هۆی به‌هێزی و ئاسانی به‌كارهێنان و كه‌می تێچووی درووستكردنی زۆرترین خواستی له‌سه‌ره ، به یه‌كێكی له شانازییه‌كانی پیشه‌سازی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو داده‌نرێت.
له‌گه‌ڵ شوێن و رێككه‌وتی درووستكردنی چه‌كه‌كه، شێوه‌كه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، جگه له رووسیاش له زیاتر له 30 ده‌وڵه‌تی دیكه‌ی جیهان درووست ده‌كرێت.
به‌هێزی چه‌كه‌كه وایكردووه ببێته چه‌كی فه‌رمی سوپای زیاتر له 50 وڵات له‌سه‌ر ئاستی جیهان و تا ئێستاش زیاتر له 100 ملیۆن دانه‌ی لێ درووستكراوه.
كێشی ته‌واوی 4.3 كیلۆگرامه، له‌ماوه‌ی یه‌ك خووله‌كیشدا 600 فیشه‌ك ده‌ته‌قێنێت و له 800 مه‌تریش ئامانجه‌كه‌ی ده‌پێكێت.
سه‌رچاوه: CNN