به‌ره‌ى توركمانى پشتيوانى له دانووستانى شاندى كورد و به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له‌گه‌ڵ سه‌ركردايه‌تى به‌ره‌ى توركمانى كۆبوويه‌وه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌رده‌وامى گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
هه‌ريه‌ك له ئه‌رشه‌د ساڵحى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره ئه‌ندامى شاندنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆم له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان خسته‌ڕوو.
له‌و باره‌يه‌وه ئه‌رشه‌د ساڵحى رايگه‌ياند، هه‌موو كه‌سێك چاودێرى پرسى ريفراندۆم ده‌كات، ئێمه راشكاوانه باسمان له هه‌موو وێستگه‌كانى په‌يوه‌ندى نێوان توركمان و كورد و پێكهاته‌كانى ديكه كرد. ئێمه له سه‌ركردايه‌تى به‌ره‌ى توركمانى هه‌ميشه جه‌ختمان له‌سه‌ر دانووستان كردووه‌ته‌وه بۆ نه‌هێشتنى كێشه‌كان.
گوتيشى: ده‌مانه‌وێت به‌و په‌ڕى راشكاوانه بۆ شاندى كورديى باس له‌وه بكه‌ين، كه ئێمه له‌گه‌ڵ داهاتوويه‌كى گه‌شين.
له به‌رامبه‌ريشدا سه‌عدى ئه‌حمه‌د پيره، ئه‌ندامى شاندى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ريفراندۆمى كوردستان رايگه‌ياند، يه‌كێك له وێستگه سه‌ره‌كييه‌كان، كه ده‌بوايه سه‌ردانى بكه‌ين، باره‌گاى به‌ره‌ى توركمانى بوو له عێراق. زۆر به سووپاسه‌وه له لايه‌ن سه‌ركردايه‌تى به‌ره‌وه پێشوازيمان لێكرا.
گوتيشى: نه كورد به‌رژه‌وه‌ندى له‌وه‌دايه توركمان بچه‌وسێنێته‌وه و نه توركمانيش به‌رژه‌وه‌ندى له‌وه‌دايه و له رابردووش‌دا هيچ كاميان فه‌رمانڕه‌وا نه‌بوونه تا يه‌كتر بچه‌وسێننه‌وه و توركمان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به هاوپه‌يمانى بابه‌تيانه‌ى خۆمان ده‌زانين. له باره‌ى داهاتووى ئه‌م باس و خواسه‌ى ئێستا هه‌يه له باره‌ى نه‌بوونى متمانه به حكومه‌تى فيدراڵى، ئه‌وان جه‌خت له‌سه‌ر دانووستان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موولايه‌ك بتوانين له سايه‌يدا بحه‌سێينه‌وه.