كەشناسی وادەی كۆتاییھاتنی شەپۆلی بەفربارین ئاشكرا دەكات

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بەفر و باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەكان بەفر دەبارێت، لە كاتەكانی ئێوارە كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە تەنیا لە ناوچە شاخاوییەكان دەمێنێتەوە. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 4 و سلێمانی 2دھۆك 1 پلە و لە كەركووكیش بەرزترین پلەی گەرما 6 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە كاتەكانی بەیانیی زوودا.