به ڤیدیۆ... مۆرینهۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش لێی قه‌وما
له گه‌ڕی شه‌شه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له نێو یاریگه‌ی خۆی 2 خاڵی له ده‌ستدا، كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ولڤرهاتمپتن به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون.
مانچێسته‌ر یونایتد له خوله‌كی 18 له رێگه‌ی فریدریكۆ رۆدریگێزی به‌رازیلی به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له گێمی دووه‌م جواو كۆتینهۆی پورتوگالی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ولڤرهامپتن یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له دوای یارییه‌كه‌ش، پێگه‌ی سكای نیوزی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه مۆرینهۆ به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی پرێمه‌رلیگی هیچ بیانوویه‌كی به‌هێزی بۆ مانه‌وه و به‌رده‌وامبوون نه‌ماوه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له كۆی 6 یاری ئه‌م وه‌رزه 10 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و به جیاوازی 8 خاڵ له یانه‌ی لیڤه‌رپوولی پێشه‌نگ دووره.
ـ جواو مۆتینهۆ له دوای 28 یاری له خوله نێوخۆییه‌كان گۆڵی تۆمار كرد، دواجار پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كه گۆڵی كردبێت له مانگی 11ـی 2017 بوو كاتێك به درێسی مۆناكۆ له خولی فره‌نسا گۆڵی له دژی پاریس سانجێرمان تۆمار كرد.
ـ پۆگبا ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له 7 یاری به‌شداریی 6 گۆڵی كردووه‌ه (4 گۆڵ و 2 ئاسیست).
ـ ئالێكسیس سانچێز زیاتر 831 خوله‌كی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تێپه‌ڕ كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڵ بكات.