كۆتایی ئه‌مساڵ مووشه‌كه‌كانی كۆریای باكوور ده‌گه‌نه ئه‌مه‌ریكا
K24- هه‌ولێر:
ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باشوور رایگه‌یاند، درواسێ باكووریه‌كه‌ی سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كێكی نوێی كیشوه‌ربڕه، كه توانای گه‌یشتنی به ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی ده‌زگای هه‌واڵگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كۆریای باشوور له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی وڵاته‌كه‌یان جه‌ختیان كرده‌وه، بنكه‌ی بۆنگیری ئه‌تۆمیی كۆریای باكوور ئاماده‌یه له هه‌ركاتێكدا ده‌ست به هاوێشتنی مووشه‌كه‌كانی بكات.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان زۆری نه‌ماوه كۆریا ببێته خاوه‌ن ئه‌و توانایه‌ی به كیشوه‌ربڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج، به‌ڵام ئه‌وان هیچ هێما و ئاماژه‌یه‌كیان بۆ ئاگاداكردنه‌وه تۆمارنه‌كردووه بۆ ئه‌گه‌ری تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی له‌كاتێكی نزیكدا.
به‌م دواییانه به‌هۆی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی كۆریای باكووره‌وه، تادێت دۆخی نیمچه‌دوورگه‌ی كۆریا ئاڵۆزی و هه‌ڵچوونی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت. له مانگی ته‌مووزی رابردوودا، پیۆنگ یانگ دوو تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ له جۆری بالیستی ئه‌نجامداوه. له كۆتایی مانگی ئاب و سه‌ره‌تای ئه‌یلولیش، مووشه‌كێكی مامناوه‌ندی له ئاسمانی ژاپۆن تاقیكرده‌وه. هه‌روه‌ها له سێی ئه‌یلولدا پیۆنگ یانگ جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌یان مووشه‌كێكی هایدرۆجینی به‌سه‌ركه‌وتوویی تاقیكردۆته‌وه، له ده‌ره‌نجامی ئه‌و كاره‌ی كۆریای باكووریش، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سزاكانی بۆ سه‌ر كۆریای باكوور توندتر كردووه.