به بیانووی عه‌مره پاسپۆرته‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌و له مانچیسته‌ر كوشتارگه‌یه‌كی خوڵقاند
K24 - هه‌ولێر:
سه‌لمان عوبه‌یدی به ره‌چه‌ڵه‌ك لیبیی، خێزانه‌كه‌ی ئاگادار كردبووه‌وه كه ده‌چێت بۆ عه‌مره، به‌ڵام له ژێره‌وه پیلانی بۆ كارێكی دیكه دانابوو، سه‌ره‌نجام كوشتارگه‌یه‌كی له مانچیسته‌ر خوڵقاند و به‌و هۆیه‌وه 22 كه‌س كوژران و زیاتر له 55 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كرد كه ره‌وشی 20 له برینداره‌كان هێشتا خراپه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ( News Manchester Evening ) ناوخۆیی" سه‌لمان پێش 22 ساڵ له دایك بووه‌و 3 برایشی له دایك و باوكه كۆچبه‌ره‌كه‌ی هه‌یه به ناوه‌كانی "ره‌مه‌زان عوبه‌یدی" و "سامیه ته‌بال".
هاوڕێیه‌كی ئه‌و خێزانه كه رۆژنامه‌كه ناوی نه‌نووسیووه ده‌ڵێت" سه‌لمان كه‌سێكی گۆشه‌گیر و كۆنه‌پارێز بووه، به پێچه‌وانه‌ی باوكی و برا بچووكه‌كه‌ی به ناوی هاشم، كه ساڵی رابردوو له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا هاوسه‌رگیری كردووه.
سه‌لمان خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه، كاتێك خێزانه‌كه‌ی له لیبیا بوون گوتوویه‌تی ده‌چم بۆ عه‌مره، به‌ڵام رووی كردووه‌ته شاری مانچیسته‌ر و نه‌خشه و پیلانی ئه‌و كوشتارگه‌یه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
هاوڕێیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه به ناوی جه‌مال زووبیا، كه له مانچیسته‌ر داده‌نیشێت هه‌مان زانیاریی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی " باوكی نیگه‌ران بووه له سه‌لمان كه ببێته ئیسلامییه‌كی توندڕه".
دوێنێش رۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی نووسیبووی " خێزانه‌كه‌ی، سه‌لمانیان له مانچیسته‌ره‌وه بردووه‌ته‌وه بۆ لیبیا‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر پاسپۆرته‌كه‌یدا گرتووه، به‌ڵام ئه‌و به بیانووی چوون بۆ عه‌مره بۆ سعوودییهباوكی دڵخۆش كردووه‌و پاسپۆرته‌كه‌ی لێ وه‌رگرتووه‌ته‌وه".
لبنی غریانی، هاورێیه‌كی دیكه‌ی ئه‌و خێزانه‌یه و ده‌ڵێت" كاتێك باوكی پاسپۆرته‌كه‌ی پێداوه‌ته‌وه، چووه‌ته فرۆكه‌خانه، به‌ڵام له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ره‌و سعوودییه بڕوات، هاتووه‌ته‌وه بۆ مانچیسته‌ر، به‌و هۆیه‌شه‌وه خێزانه‌كه‌ی زۆر دوو دڵ و نیگه‌ران و تووڕه بوون. به‌ڵام پێش پێنج رۆژ له ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌لمان په‌یوه‌ندی پێوه‌كردوون، دڵنیا و ئاسایی بوونه‌ته‌وه، به تایبه‌تی به‌ڵێنی پێداوون له مانچیسته‌ره‌وه ده‌ڕوات بۆ عه‌مره. به‌ڵام وای نه‌كردووه‌و له‌وێ ماوه‌ته‌وه تا ئه‌و رۆژه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداو به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی بریتانی كوژرا.
ئێستا ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانییه‌كی زۆره بۆ ده‌سه‌ڵاتی بریتانی، ئه‌و كه‌سه‌یه كه بۆمبه‌كانی بۆ سه‌لمان ئاماده‌كردووه‌و ئه‌ویش داویه‌تی به كۆڵیدا و وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بردوویه‌تییه هۆڵی ئارینا و له كاتی ئاهه‌نگ و گۆرانیدا به ئاماده‌بووانی ئه‌و شوێنه‌دا ته‌قاندییه‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌و و رۆژ به دوایدا ده‌گه‌ڕێن و له‌وانه‌شه یه‌كێك بێت له‌و حه‌وت كه‌سه‌ی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی پێشووی پۆلیسدا تا ئێستا گیراوون.
به گوێره‌ی دوایین زانیاری پۆلیسی مانچیسته‌ر، ئه‌و 7 كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كراون، زانیاری ووردیان له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕه تیرۆریستییه دركاندووه كه سه‌لمانیان بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه هاندابوو.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان