به ڤیدیۆ.. یارییه دراماتیكه‌كه‌ی نێوان ژاپۆن و سه‌نیگال كۆتایی هات
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن و سه‌نیگال به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به‌رامبه‌ربوون و تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌یه له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو نزیكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال له خوله‌كی 11 له رێگه‌ی سادیۆ مانی به گۆڵێك پێشكه‌وت، دواتر له خوله‌كی 34 تاكاشی ئینۆی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ژاپۆن یه‌كسان كرده‌وه.
له گێمی دووه‌م، رووداوه‌كانی یارییه‌كه گه‌رمتر بوون، كاتێك مووسا واغی هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالی له خوله‌كی 71 پێشخسته‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی سه‌نیگال زۆری نه‌برد كاتێك كیسۆكی هۆندا له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ی بۆ نێو یاریگه له خوله‌كی 78 ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ژاپۆن یه‌كسان كرده‌وه.
یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ریه‌كه‌یان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان بوونه خاوه‌نی 4 خاڵ.