تا ئێستا به‌غدا سووته‌مه‌نى بۆ كه‌مپى په‌نابه‌رانى عه‌ربه‌ت دابين نه‌كردووه
K24 – سلێمانى:
پەنابەرانی کەمپی عەربەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ھاتنی وەرزی زستاندا بارودۆخیان باش نیە و تائێستا سوتەمەنی بەسەریاندا دابەش نەکراوە، بەڕێوەبەری کەمپەکە، په‌يام سه‌لام ھۆکاری دواكه‌وتن و دابەش نەکردنی سووتەمەنی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بەغدا و ده‌ڵێت ساڵانه له‌لایه‌ن رێكخراوی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو هاوكاری دارایی ده‌درێت به په‌نابه‌ران بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانی زستانه.
کەمپی پەنابەرانی عەربەت دەکەوێتە سنوری پارێزگای سلێمانی و شەش ساڵە درووست کراوە 2 ھەزار و 196 خێزانی تێدا نیشتەجێیه، سەرجەمی دانیشتوانەکەی 9 ھەزار کەس دەبن و په‌نابه‌رانی کوردی رۆژئاوان و لە شارەکانی قامیشلۆ و کۆبانی و عەفرینەوە ئاواره بوون.