وه‌زیری ته‌ندروستی و لیژنه‌ی ته‌ندروستی له په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه
K24- هه‌ولێر:
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کورستان و تیمی یاوەری، كه لە ژماره‌یه‌ك راوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی تەندروستیەکان پێكهاتبوون، سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى كاروبارى ته‌ندروستى و ژینگه و مافی بەکاربەر کۆبوونەوە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتێك له‌باره‌ی رەوشتی تەندروستی بەگشتی، تەوەرە جیاوازەکان، هەوڵەکانی چاکسازی، خزمەتگوزاری، دۆخی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، پێشهاتەکان و هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی خرانەڕوو.
لای خۆشیانەوە سەرۆك و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ستایشی رۆڵی وەزارەت و دامودەزگاکانی تەندروستی، ماندووبوونی پزیشکان و کارمەندانیان بەرز نرخاند، گفتوگۆ له‌باره‌ی چەندین خاڵ، تەوەر، داواکاری، گرفت و پێشنیار كرا.
H.B