هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا هەموو گەشتەکانی بۆ چین راگرت

حکوومەتی بەریتانیا هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی

K24 – هه‌ولێر:

هێڵی فڕۆکەوانیی بەریتانی British Airways هەموو گەشتەکانی بۆ چین بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگرت.

ئەم هەنگاوەی هێڵی فڕۆکەوانی بەریتانیا لە دوای ئەوە دێت، حکوومەتی بەریتانیا هۆشداریی توندی لەبارەی گەشتکردن بۆ چین بڵاوکردەوە.

 لە ئێستادا کۆمپانیاکە بۆ ئەم مانگە و مانگی داهاتووش، هیچ گەشتێکی بۆ چین نییە و لە راگەیەندراوێکیشدا ئاماژەی بەوەکردووە، تەندروستی کارمەندانمان لە هەموو شتێک گرنگترە.

تاوەکو ئێستا 132 کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 57 کەسیش دووچاری نەخۆشییەکە بوون.