دادگای فیدراڵی بڕیار لە بارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەدات

تاوتوێی پرسی دەستووری بوونی ریفراندۆم دەكات

K24 - ھەولێر

دادگای فیدراڵی عێراق بۆ تاووتوێکردنی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆم سبەی کۆدەبێتەوە.

ئەیاس ساموك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، سبەی دووشەممە دادگای فیدراڵی بەمەبەستی تاوتوێکردنی حەوت دۆسییەی دەستووری کۆدەبێتەوە.

 ئاماژەی بەوەشدا، پرسی دەستووری بوونی ریفراندۆم یەکێکە لەو دۆسییانەی، کە دادگای فیدراڵی بڕیاری لەبارەوە دەدات.

مانگی رابردوو، دادگای فیدراڵی رایگەیاندبوو، ناتوانن هیچ بڕیارێك لەبارەی دەستووری بوون یاخود دەستووری نەبوونی ریفراندۆم بدەن.

لە 25/9/2017، ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان لە ھەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ئەنجامدرا، بە گوێرەی دوایین ئەنجامی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی 3 ملیۆن و 305 ھەزار و 935 كەس بەشداریان لە پڕۆسەكەدا كردووە و رێژەی دەنگی بەڵێ 92.72% بووە.