مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه دابه‌شده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد و رایگه‌یاند، هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شده‌كرێت و به‌گوێره‌ی پلانی وه‌زاره‌ت له 5ی مانگی داهاتووش ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، یه‌كه‌م لیستی مووچه چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ك له‌خۆده‌گرێت و گوتی، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ناویان له لیستی یه‌كه‌مدا هاتووه به‌و داهاته دابه‌ش ده‌كرێت كه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كات، كه بڕه‌كه‌ی بریتییه له 378 ملیار دینار.
سه‌باره‌ت به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ناویان له لیستی یه‌كه‌مدا هاتووه ئاشكرایكرد، "یه‌كه‌م لیستی دابه‌شكردنی مووچه هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه، په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا، ته‌ندرووستی، مووچه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و چه‌ند ده‌سته و وه‌زاره‌تێكی دیكه له‌خۆ ده‌گرێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه, "ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی ناویان له لیستی یه‌كه‌مدا نه‌هاتووه، مووچه‌كانیان له‌و 317 ملیار دیناره ده‌درێت، كه مانگانه حكوومه‌تی به‌غدا وه‌ك پشكی هه‌رێم له‌داهاتی عێراق خه‌رج ده‌كات".
H.B