مه‌سروور بارزانى په‌يامێك ئاراسته‌ى ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان، له ميانه‌ى به‌رنامه‌ى (چيرۆكه‌كانى جه‌نگ)ى كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكى رايگه‌ياند، "هيوادارين له‌مه‌ودوا بڵێين جگه له چياكان، ئه‌مريكييه‌كانيش دۆستمانن".
له وه‌ڵامى پرسيارێكى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى چيرۆكه‌كانى جه‌نگ له كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكى سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كورد چ په‌يامێكى بۆ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا هه‌يه، مه‌سروور بارزانى رايگه‌ياند، "داوا له ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا ده‌كه‌ين، قوربانيدانى ئێمه‌ى كوردى له‌به‌ر چاو بێت".
مه‌سروور بارزانى گوتيشى: "ئێمه له پێناو هه‌موو جيهان قوربانيمان داوه و خوێنمان رشتووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "له پێناو ئه‌و بيروباوه‌ڕ و به‌هايانه‌ى كه خه‌ڵكى ئه‌مريكا رێزى لێده‌گرن، قوربانيمان داوه".
سه‌باره‌ت به ئايدياى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى ئازادى و ديموكراسييه‌وه، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان گوتى: "ئێمه باوه‌ڕمان به ئازادى و ديموكراسى و رێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادى ئاينى و پێكه‌وه ژيان هه‌يه، بۆيه گرنگه ئه‌مريكا پشتيوانى هه‌رێمى كوردستان بكات".
سه‌باره‌ت به دۆستايه‌تى كورد و هيواى خه‌ڵكى كوردستان به ئه‌مريكا، مه‌سروور بارزانى گوتى: قسه‌يه‌كى كۆن هه‌يه، كه ده‌ڵێت كورد جگه له چياكان، هيچ دۆستێكى نييه، هيوادارم ئێمه له‌مه‌ودوا بڵێين جگه له چياكان، ئه‌مريكييه‌كانيش دۆستمانن".
به‌رنامه‌ى (چيرۆكه‌كانى جه‌نگ)، به‌رنامه‌يه‌كى به‌ناوبانگى كه‌ناڵى فۆكس نيوزى ئه‌مريكايه و كۆڵۆنێڵ ئۆليڤه‌ر نۆرس، ئاماده و پێشكه‌شى ده‌كات، كه ناوبراو شرۆڤه‌كارێكى سه‌ربازى و سياسيى به‌ناوبانگى ئه‌مريكاييه.
هه‌روه‌ها كۆڵۆنێل نۆرس چه‌ندين به‌رپرسيارێتى گرنگى له وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى ئه‌مريكا پێ سپێردراوه و به‌رنامه‌كه‌شى چه‌ندين خه‌ڵاتى وه‌رگرتووه.
به‌رنامه‌كه، ماوه‌ى 16 ساڵه به به‌رده‌وامى له ته‌له‌ڤزيۆنى فۆكس نيوز پێشكده‌كرێت و له چه‌ند كه‌ناڵێكى ديكه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه.
دوا به‌رنامه‌ى چيرۆكه‌كانى جه‌نگ تايبه‌ت بوو به شه‌ڕى مووسڵ و داعش و پێشمه‌رگه و رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر له توێى به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له هۆشيار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارييان كردووه.
له ميانى به‌رنامه‌كه‌دا هۆشيار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى، سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونى ئۆپه‌راسيۆنى مووسڵ و گرنگى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى شه‌ڕى تيرۆر، گوتى: "سه‌ركه‌وتنى ئۆپه‌راسيۆنى سه‌ربازى مووسڵ ده‌رفه‌تێكى نوێيه له‌به‌رده‌م ئيداره‌ى ئه‌مريكا بۆ رێگه گرتن له به‌يه‌كدادانى هه‌رێمى وكۆتاييهێنان به په‌ره‌سه‌ندنى داعش".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، فوئاد حوسێن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ره‌وايه‌تى دۆزى كورد بۆ گه‌يشتن به مافه‌كانى كردووه‌ته‌وه و له‌وه باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "من له ته‌مه‌نێكى زووه‌وه بوومه پێشمه‌رگه و به هۆى به‌شداريم له شۆڕشى كوردستان ئاواره بووم و ئه‌و كاته‌ى له شاخ بووم و چ ئه‌و كاته‌ى په‌نابه‌ر بووم هه‌ر باوه‌ڕم به دۆزى ميله‌ته‌كه‌م هه‌بووه و هه‌ربۆيه گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تى نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م".
ده‌قى به‌رنامه‌كه ببينه: